“ڕێوییە پیرەکە”ی ئەمریکا لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد



ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێنری کیسنجەر، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کیسنجەر یەکێك بوو لە دیپلۆماتکارە ناسراوەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە لە سەردەمی هەردوو سەرۆکی ئەمریکا ریچارد نیکسۆن و بیراڵد فۆرددا وەزیری دەرەوە بووە و لەبەرلێهاتووی لە کاری سیایسی و دیلپۆماسیدا بە “ڕێوییە پیرەکە” ناوبانگی دەرکردبوو.
هێنری کیسنجەر ساڵی 1923 لە ئەڵمانیا لەدایك بووە و ساڵی 1938 لە ‌ترسی ھەڕەشەی نازییەکان لەگەڵ تەواوی ئەندامانی خێزانیدا بەرەو ئەمریکا ھەڵھاتوون و لە ویلایەتی نیویۆرک گیرساونەتەوە.
ساڵی 1943 ڕەگەزنامەی ئەمریکی وەرگرت و پاشان وەك سەربازێکی ئەمریکی لە کۆتایی جەنگدا گەڕاوەتەوە بۆ ئەڵمانیا، و وەک ئەفسەرێکی ئەمریکایی سەرەتا لە کریدفێڵد و پاشان لە ھایدلبێرگ خزمەتی کردووە.
خوێندنە باڵاکانی لە ئەمریکا تەواو کردووە و بووەتە مامۆستا لە زانکۆی ھارڤارد. سەرەتا ئەندامی پارتی دیموکراتەکان بوو، پاشان کشایەوەو بوو بە ئەندامی پارتی کۆمارییەکان.
کیسینجەر خەونی ئەوەی ھەبوو کە رۆژێک لە رۆژان خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئامادە بکات، بەڵام لەبەر ئەوەی لەدایکبووی ئەمریکا نەبوو ئەو ئاواتەی نەھاتە دی.
لە چەندین ئیدارەی جیاوازی ئەمریکادا پۆستی دیپلۆماسی جیاوازی وەرگرتووە، سەرەتا راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بوو پاشان لە ساڵی ١٩٧٣ەوە لەگەڵ ھەردوو بەڕێوەبەرایەتی نکیسۆن و فۆرد پۆستی وەزیری دەرەوە‌ی ھەبووە.
ڕۆلی ئەم کەسایەتییە لە پرسە گرنگەکانی وەک شەڕی سارد و جەنگی ڤیێتنام و پرۆسەی ئاشتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست زۆر دیار و ئاشکران، وە بە ئەندازیاری رێکەوتن نامەی کامپ دەیڤدی دەناسرێت.
کیسینجەر وەک کەسایەتییەکی ناسراو، بەوە تاوانبار دەکرێت کە لە سیاسەتی خۆیدا نەک زۆر دڵڕەق بەڵکوو لە ھەندێک کارەساتی گرنگیشدا بە پێشێل کاری مافی مرۆڤ و کۆمکوژی ناوی دەرکردووە.

كۆنگرەی كۆپ ٢٨ بۆ ئاووهەوا بەڕێوەدەچێت
پێشت كۆنگرەی كۆپ ٢٨ بۆ ئاووهەوا بەڕێوەدەچێت
وتەبێژی حکومەتی هەرێم وەڵامی عەممار حەکیم دەداتەوە
دواتر وتەبێژی حکومەتی هەرێم وەڵامی عەممار حەکیم دەداتەوە
پەیوەندیدار