كۆنگرەی كۆپ ٢٨ بۆ ئاووهەوا بەڕێوەدەچێت



بڕیارە ئەمڕۆ وڵاتی ئیمارات میوانداری کۆنگرەی لایەنەکانی ڕێککەوتنی چوارچێوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات کە تایبەتە بە گۆڕانەکانی ئاو و هەواو و بە کۆنگرەی کۆپ ٢٨ دەناسرێت و چاوەڕوان دەکڕیت ببێتە پاڵنەری وڵاتان بۆ خێراکردنی ئەو هەنگاوانەی جەخت لە پەنا بردنە بەر وزەی پاک دەکەنەوە لەبری سەرچاوەکانی دیکەی وزە کە دەبێتەهۆی شێواندن و پیشکردنی ژینگە.

پێگەی (ئیكسپۆ ٢٠٢٠)ی نێودەوڵەتی، كە دەكەوێتە دەروازەی بیابان لە دوبەی، بۆ ماوەی دوو هەفتە دەبێتە ناوچەی گەرمی دیپلۆماسیەتی ئاووهەوا، ئیمارات و نەتەوە یەكگرتووەكانیش ئومێدیان وایە كۆنگرەیەكی مێژوویی بێت بە ئاستی كۆنگرەی پاریسی ساڵی ٢٠١٥، كە ئەوكات وڵاتان بەڵێنیاندا بە سنوورداركردنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بۆ كەمتر لە دوو پلەی سەدی بەراورد بە ئاستی گەرمای ماوەی پێش شۆڕشی پیشەسازی.

سیمۆن ستیل، ئەمینداری جێبەجێكاری ڕێككەوتنی چوارچێوەی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە گۆڕانی ئاو و هەوا باسی لەوەکردووە، ئەمڕۆ هەنگاوی بچوك دەنێین، لەكاتێكدا چاوەڕوانی هەنگاوی گەورە دەكەین.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەشێوەیەكی گشتی كۆنگرەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە ئاووهەوا هەر ساڵێك لە كیشوەرێكی جیاواز ئەنجامدەدرێت. بەر لە دوو ساڵ، وڵاتانی ناوچەی ئاسیاو زەریای هێمن بە كۆی دەنگ وڵاتی ئیماراتیان هەڵبژارد بۆ كۆنگرەی ئەمساڵ.

هاوکات، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوای بەرکەوتووە و بەوهۆیەوە دیاردەی بە بیابان بوون تێیدا دروست بووە و سەرچاوە ئاوییەکانی کەمیان کردووە هەروەها کشتوکاڵ تێیدا زیانی پێگەیشتووە و جوتیارەکان لە هەندێک شوێن ناچار بوون کۆچ بکەن.

مامۆستایانی ناڕازی بانگەوازی خۆپیشاندانی جەماوەری دەکەن
پێشت مامۆستایانی ناڕازی بانگەوازی خۆپیشاندانی جەماوەری دەکەن
“ڕێوییە پیرەکە”ی ئەمریکا لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
دواتر “ڕێوییە پیرەکە”ی ئەمریکا لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
ەیوەندیدار