نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی سێ مانگی ڕابردووی تۆمارکرد



نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و گەیشتە بەرزترین ئاستی سێ مانگی رابردووی خۆی و هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و ٣٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و گەیشتە بەرزترین ئاستی سی مانگی خۆی، هاوکات نرخی یەک گرام زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٥ دۆلار ٥٦ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بەرامبەر بە ٦٥ هەزار و ٥٥ دۆلار و ٢١ سەنتە.

بازارەکانی هەرێمیش پەیوەست بە ئۆنسەی زێڕ و مامەڵەی بازاڕی زێڕی جیهانییەوە، نرخەکەی ڕووی لە زیادبوون کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە و پەیوەندی نێوانیان راستەوانەیە.

شایەنی باسە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، زێر لە جیهاندا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، و  ئۆنسەر زێڕ هێزی تێکەوت و بەربەستی دوو هەزار و ٣٠ دۆلاری بڕی.

بۆ ئێستا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٩٥ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٥٤ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٧٣ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥١٣ هەزار دینارە

نەوتە هەرزانەكەی بەغدا خەڵك لە وەرگرتنی نەوتەكەی هەرێم سارد دەكاتەوە
پێشت نەوتە هەرزانەكەی بەغدا خەڵك لە وەرگرتنی نەوتەكەی هەرێم سارد دەكاتەوە
“شێخی تیكتۆك” دەستگیر كرا
دواتر “شێخی تیكتۆك” دەستگیر كرا
پەیوەندیدار