سودانی ڕەزامەندە لەسەر ناردنی سێ مووچە بۆ هەرێم



ئەندامێکى پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، سودانى رەزامەندە بە ناردنى سێ قەرزى دیکە بۆ موچەى مانگەکانى (10 و 11 و 12)ى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان.

وەفا محەمەد کەریم، ئەندامى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانی عێراق لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ ( ئاژانسی ئەل مەعلومە ) ئاشکرایکردوە، شاندى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکومەتى ناوەند گفتوگۆى چڕى پرسى بودجەیان کردوە و بۆ کۆتاییهاتنى یەکجاریی کێشەى موچەى فەرمانبەران و موچەخۆران کە لە ساڵى 2014 ەوە سەریهەڵداوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، محەمەد شیاع سودانى رەزامەندیداوە سێ قەرزى دیکە بۆ هەرێم بنێرێت، بەمەبەستى پاڵپشتیکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم، و ئەو  قەرزەش لە بودجەى هەرێم دەبڕدرێت،
دەربارەی بابەت و تەوەرەکانی گفتوگۆی نێوان شاندی هەرێم و حکومەتی عێراق، ئاشکرای کرد، کە دوو تەوەرى سەرەکی جێی باسی هەردوولا بووە، یەکێکیان جێبەجێکردنى یاساى بودجە بووە، تەوەرێکى دیکەیش ناردنى شایستەکانی هەرێم بووە، هاوکات داوایان کردوە کە کێشە سیاسییەکان نەکرێنە بەربەست لەبەردەم ناردنی مووچەى فەرمانبەرانی هەرێم.

دەربارەی گرفت و چارەسەرەکان ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەداوە، کە چارەسەرى مەلەفى مووچە ئەوەندەى سیاسییە یاسایی نییە، ئەگەر یاسایی بێت چارەسەرەکەی ئاسانە و لەڕێى هەموارکردنەوەى یاساى بودجەوە ئەو کێشەیە دەتوانرێت چارەسەر بکرێت.

بەغدا بەرپرسیاریەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ئەستۆدەگرێت؟
پێشت بەغدا بەرپرسیاریەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ئەستۆدەگرێت؟
بەدەستخستنی وزەی پاک بۆتە کاری لە پێشینەی وڵاتان
دواتر بەدەستخستنی وزەی پاک بۆتە کاری لە پێشینەی وڵاتان
ەیوەندیدار