بەدەستخستنی وزەی پاک بۆتە کاری لە پێشینەی وڵاتان



زیاتر لە 60 وڵات کار بۆ دابینکردنی وزەی پاک دەکەن

ئاژانسی رۆیتەرز سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ دابینکردنی وزەی پاک لەپێناو پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن، هەر یەکە لە ئەمریکا و ئیمارات و یەکێتیی ئەوروپا سەرقاڵی ئیمزاکردنی گرێبەستێکی نوێن.

هاوکات دەیان وڵاتی جیهان هەر لە وڵاتانی پێشکەوتووەوە تاکو وڵاتانی هەژار، داوایانکردووە لە گرێبەستەکە بەشدار بن و لە دابینکردنی وزەی پاکدا پشکیان هەبێت.

هەروەک ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی پێکردووە، بڕیارە لەو گرێبەستەدا هەوڵ بۆ دابینکردنی وزەی پاک بدرێت و پشت بکرێتە ئەو سەرچاوانەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە هەوادا زیاد دەکەن. وەک نەوت و خەڵوزی بەردین و غاز.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، دانوستانەکان لەگەڵ وڵاتانی بەهارات (هیندستان) و چین دەستی پێکردووە بۆ ئەوەی ببنە لایەنێک لەو گرێبەستە نوێیە و چیتر خەڵوزی بەردین لە پیشەسازیدا بەکارنەهێنن.

سودانی ڕەزامەندە لەسەر ناردنی سێ مووچە بۆ هەرێم
پێشت سودانی ڕەزامەندە لەسەر ناردنی سێ مووچە بۆ هەرێم
سەنتەرێکی تیشکی شاری سلێمانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی وەردەگرێت
دواتر سەنتەرێکی تیشکی شاری سلێمانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی وەردەگرێت
ەیوەندیدار