سەنتەرێکی تیشکی شاری سلێمانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی وەردەگرێت



سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەرە تیشکییەکان لە سلێمانی بڕوانامەی نێودەوڵەتی بە پلەی زۆرباش پێدەبەخشرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەنتەری ژیانەوە لە شاری سلێمانی بە پلەی زۆرباش بڕوانامەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی جیهانی بەدەستهێناوە، سەبارەت بەو چارەسەرە تیشکییانەی کە بۆ نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان بەکارهاتووە.

سەنتەری ژیانەوە لە شاری سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی جیهانی هەموو دوو ساڵ جارێک بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سەنتەرە تیشکیانە دەکات، کە لە هەموو جیهان کار دەکەن سەبارەت بە ڕێژەی تیشک و بڕی ئەو تیشکەی لە چارەسەری نەخۆشانی شێرپەنجە بەکاردەهێندرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی جیهانی پلەبەندی ئاستی باش و زۆرباشی ئەو سەنتەرە تیشکیانە دەکرێت و بڕوانامە دەداتە ئەو سەنتەرانە، لەو چوارچێوەیەدا (سەنتەری ژیانەوە لە شاری سلێمانی) بە پلەی زۆر باش بڕوانامەی بەدەست هێناوە و لە ئاست متمانەی ئەو دەزگا زانستیە گەورەیەدا بوو.

 

 

بەدەستخستنی وزەی پاک بۆتە کاری لە پێشینەی وڵاتان
پێشت بەدەستخستنی وزەی پاک بۆتە کاری لە پێشینەی وڵاتان
چۆن بەبێ نەشتەرگەری چارەسەری بەردی زراو دەکرێت؟
دواتر چۆن بەبێ نەشتەرگەری چارەسەری بەردی زراو دەکرێت؟
ەیوەندیدار