مستەفا چاوڕەش: ڕێزلێنانێکی گەورەیان بۆ کردم



گۆڕانکاریی لە لێپرسراوی هێزەکانی 70 دەکرێت و مستەفا چاوڕەشیش دەڵێت ڕێزلێنانێکی گەورەیان بۆ کردم.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕێوڕەسمی خانەنشینبوونی مستەفا چاوڕەش فەرماندەی هێزەکانی 70 بەڕێوەچوو.

دوای کۆتاییهاتنی ڕێوڕەسمەکە، مستەفا چاوڕەش بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی ڕێزلێنانێکی گەورەیان بۆ کردم و هەموو فەرماندەکان ئامادەی بوون.

وتیشی ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی یەکێتیدا ڕێزلێنانی لەو شێوەیە ئەنجام بدرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە دوای خانەنشینبوونی لە فەرماندەیی هیزەکانی 70 دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژوەندییەکانی یەکێتی کە جەعفەر شێخ مستەفا سەرۆکایەتی دەکات.

مستەفا چاوڕەش ڕاشیگەیاند، ئەندامبوونی لەو ئەنجوومەنە وەڵامێکە بۆ ئەو کەسانەی کە دەڵێن دوورخراوەتەوە.

بڕیارە لیوا عومەر ساڵح وەك فەرماندەی هێزەکانی 70 دەستبەکاربێت.

سەرۆکایەتی هەرێم پاڵپشتی خۆی بۆ گەلی فەلەستین دووپاتکردەوە
پێشت سەرۆکایەتی هەرێم پاڵپشتی خۆی بۆ گەلی فەلەستین دووپاتکردەوە
سەرۆکایەتی کۆمار دەربارەی دەستگیرکردنی ئەفسەرێکی ساختە ڕوونکردنەوە دەدات
دواتر سەرۆکایەتی کۆمار دەربارەی دەستگیرکردنی ئەفسەرێکی ساختە ڕوونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار