سەرۆکایەتی کۆمار دەربارەی دەستگیرکردنی ئەفسەرێکی ساختە ڕوونکردنەوە دەدات



سەرۆکایەتی کۆمار ڕەتیدەکاتەوە ئەو کەسەی دوێنێ دیمەنی دەستگیرکردنی بڵاوکرایەوە، سەر بە لیواکانی سەرۆکایەتی بێت و جەختیش دەکاتەوە لەوەی ناسنامەکەی ساختە بووە.

پاش ئەوەی ژمارەیەك لە ماڵپەڕە عێراقییەکان و بەشێک لە سەکۆکانی سۆشیال میدیا هەواڵێکیان سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەفسەرێک لە لیوای سەرۆکایەتی کۆمار بڵاوکردەوە، ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆك کۆمار لە ڕوونکردنەوەیەکدا هەواڵەکەی ڕەتکردەوە.

ڕاوێژکارە سەربازییەکەی سەرۆك کۆمار دەڵێت: “بە تەواوەتی رەتیدەکەینەوە کەسێک بەناوی (محەمەد مستەفا) سەر بە دوو لیواکەی سەرۆکایەتی بێت، دووپاتیشیدەکەینەوە کە هیچ ئەفسەرێک نییە بەم ناوەوە لە دوو لیواکەدا”.
ڕوونیشیکردەوە کە “ناوبراو ناسنامەی ساختەی پێبوە و پێشتر رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر، هەروەها ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوکراوەتەوە، نوێ نییە و دەگەڕێتەوە بۆ ماوەی رابردوو”.
لە ڕوونکردنەوەی ڕاوێژکارە سەربازییەکی سەرۆك کۆماردا هاتووە: “لەکاتێکدا تووشی سەرسوڕمان بووین لە شێوازی لکاندنی ناوی ئەم کەسە بە یەکێک لە دوو لیوای سەرۆکایەتی کۆمارەوە، لەهەمانکاتدا جەختدەکەینەوە لەسەر پێویستی پشتڕاستکردنەوەی راست و دروستی هەواڵەکان لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانیانەوە پێش بڵاوکردنەوەیان و پابەندبوون بە پێودانگە پیشەییەکان و راستگۆیی لەگواستنەوەی هەواڵەکاندا”.
دوێنێ دیمەنی ڤیدیۆیی کەسێك بڵاوکرایەوە کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی بەغداوە دەستگیر دەکرێت و ڕاگەیەندرا دەستگیرکراوەکە لە شوێنێکی لەشفرۆشی بووە و لە کاتی دەستگیرکردنیدا ناسنامە سەربازییەکەی قوت داوە.

مستەفا چاوڕەش: ڕێزلێنانێکی گەورەیان بۆ کردم
پێشت مستەفا چاوڕەش: ڕێزلێنانێکی گەورەیان بۆ کردم
محەمەد حاجی مەحمود: پێم وانییە هەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت
دواتر محەمەد حاجی مەحمود: پێم وانییە هەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت
ەیوەندیدار