سبەینێ شایستەی وانەبێژان بۆ مانگی نۆ خەرج دەکرێت



پەروەردەی کۆیە بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی کۆیەی ئاگادار کردەوە سبەینێ ئامادەبن بۆ وەرگرتنی شایستەی وانەبێژان.

بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە ئەمڕۆ سێ شەممە لە راگەیاندراوێکدا داوای لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی کۆیە کردووە سبەی کاتژمێر ٩ سەردانی پەروەردەی کۆیە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە روو، بەڕێوەبەرەکان یان مامۆستیایان دەتوانن بە نووسراوی فەرمی بێن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکان.

هاوکات ڕێنماییش دراوە بە بەڕێوەبەرەکان، کە لە دوای هەفتەیەک دەبێت لیستی مووچەی وانەبێژان بگەڕێننەوە بۆ پەروەردەی کۆیە.

لە هەرێم ٣١ هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن و نوێنەرانی وانەبێژان باس لەوەدەکەن، هەرچەند دامەزراندانیان هیچ بارگرانییەک بۆ حکومەت دروست ناکات، بەڵام دایان نامەزرێنن و شایستە داراییەکانیشیان لەکاتی خۆیدا وەرناگرن.

دەربارەی هێرشەکانی سەر ئەمریکا بلینکن دێتەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
پێشت دەربارەی هێرشەکانی سەر ئەمریکا بلینکن دێتەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
زیانەکانی ئیسرائیل لە 50 ڕۆژی شەڕدا ئاشکراکرا
دواتر زیانەکانی ئیسرائیل لە 50 ڕۆژی شەڕدا ئاشکراکرا
ەیوەندیدار