دەربارەی هێرشەکانی سەر ئەمریکا بلینکن دێتەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست



ڕۆژنامەی ئێگزاینەری ئەمریکی ئاشکرایکرد ، بڕیارە لەم هەفتەیەدا ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەڕێکی دیکەی سەردانەکانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست پێبکاتەوە بە ئومێدی کەمکردنەوەی هێرشەکانی لایەنگرانی ئێران بۆ سەر هێزەکانیان لە عێراق و سووریا و ڕاگرتنی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەدەست بهێنێتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بلینکن لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا سەردانی ئیسرائیل و دەسەڵاتدارانی فەلەستینی دەکات بەمەبەستی درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوانیان دوای ڕادەستکردنی بەشێکی زۆری بارمتەکان، سەردانەکەی بلینکن بۆ ئیسرائیل تەنیا مەبەست لێی درێژکردنەوەی ئاگربەست نییە کە هاوکارییە مرۆییەکان بگاتە غەزە، بەڵکو ئامانج لێی بۆ کەمکردنەوەی هێرشەکانی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکایە لە سووریا و عێراق، کە بوونەتە ئامانجی لایەنگرانی نزیک لە ئێران لە ناوچەکە، کە لە ئەنجامی هەڵوێستی ئەمریکا لە بەرژەوەندی ئیسرائیلدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هێزەکانی ئەمریکا لە دوای ١٧ـی ئۆکتۆبەرەوە، ٦٦ جار لە عێراق و سوریا هێرشیان کراوەتە سەر، لە سەرجەم هێرشەکان زیاتر لە ٦٠ سەربازی ئەمریکی بریندار بوون.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەو گرووپانەی پێشتر هێرشیان دەکردە سەر بنکەکانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان، دوای ڕاگرتنی ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشەکان لە عێراق و سووریا کەمی کردووە و چاوەڕوان دەکرێت، دوای کۆتایی هاتنی بارمتەکان، ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە باکوور و باشووری غەزە دەست پێ بکاتەوە، ئەمریکاش لەمە نیگەرانە و چاوەرێ دەکات ڕاستەخۆ بەئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا دەست پێ بکاتەوە.

“ناکرێت حکومەتی هەرێم هێندە بێباک بێت بەرامبەر مامۆستایان”
پێشت “ناکرێت حکومەتی هەرێم هێندە بێباک بێت بەرامبەر مامۆستایان”
سبەینێ شایستەی وانەبێژان بۆ مانگی نۆ خەرج دەکرێت
دواتر سبەینێ شایستەی وانەبێژان بۆ مانگی نۆ خەرج دەکرێت
ەیوەندیدار