زیانەکانی ئیسرائیل لە 50 ڕۆژی شەڕدا ئاشکراکرا



ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بانکی ناوەندی ئیسرائیل “وردترین هەڵسەنگاندن”ی تا ئێستا سەبارەت بە کاردانەوەی ئابووریی شەڕی ئیسرائیل لەسەر کەرتی غەززە خستۆتە ڕوو، لە کاتێکدا بانکەکە خۆی لە کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود لە بەرژەوەندی سەقامگیری بازاڕدا بەدوور گرتووە.

پێشبینییە نوێیەکەی بەشی لێکۆڵینەوە لە بانکی ناوەندی ئیسرائیل مەزەندەیان کردووە، کە “کۆی کاریگەری” ململانێکان لەسەر ئیسرائیل دەگاتە ١٩٨ ملیار شیکل، کە یەکسانە بە ٥٣ ملیار دۆلار، لەگەڵ “خەرجییە بەرگرییەکان” زیاتر لە نیوەی کۆی ئەم بڕە پارەیە پێکدەهێنێت .

هەفتەی ڕابردوو کۆمپانیای ڕاوێژکاری دارایی ئیسرائیلی لیدەر کاپیتال مارکێتس زیانەکانی ئیسرائیل بەهۆی شەڕی غەززە لە ماوەی ساڵانی ئێستا و لە ئەگەری بەردەوامی لە داهاتوودا بە نزیکەی 48 ملیار دۆلار خەمڵاند، بەو پێیەی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژانە نزیکەی 270 ملیۆن دۆلار تێچووی شەڕەکەیە.

بلومبێرگ بڵاویکردەوە، “تیمی توێژینەوەی ناوخۆیی” لە بانکی ناوەندی ئیسرائیل چاوەڕوانییەکانیان بۆ گەشەی ئابووری لە ئیسرائیل دابەزاندووە، پێشبینی دەکەن بەرهەمی ناوخۆیی گشتی ئەمساڵ و ساڵانی داهاتوو بەڕێژەی 2% بێت، بە بەراورد بە خەمڵاندنەکانی پێشوو 2.3% بۆ 2.8% بووە بۆ ساڵەکانی 2023 و 2024.

بلومبێرگ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمیر یارۆن، پارێزگاری بانکی ناوەندی ئیسرائیل هۆشداریدا لەوەی “کاردانەوەی دارایی” لە ئەنجامی شەڕەکەدا بەرزتربێتەوە، هەروەها داوای لە حکومەت کرد لەکاتی ئامادەکردنی بودجەیەکی نوێدا چاوپێخسانەوەی زیاتر بکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی بلومبێرگ، لە ئێستادا مشتومڕێکی بەرفراوان لە ناوخۆی ئیسرائیلدا هەیە سەبارەت بە گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوەکانی بودجەی ئێستا، بەو پێیەی بەرپرسانی بانکی ناوەندی ئیسرائیل لەم دواییانەدا ڕەخنەیان لە دوودڵی حکومەتی ئیسرائیل گرت لە هەڵوەشاندنەوەی خەرجییە پلان بۆ داڕێژراوەکان بۆ بەرنامە ئاینییەکان و نیشتەجێبوونەکان لە کەناری ڕۆژئاوادا،

ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات “ئەمە خراپترین ململانێی چەکدارییە کە ئیسرائیل لە ماوەی نیو سەدەدا بەخۆیەوە بینیویەتی “بووە هۆی وێرانبوونی ئابووری ئیسرائیل، زۆرێک لە کۆمپانیا و بازرگانییەکانی ئیفلیج کرد، بووە هۆی لەرزین لە خواستی بەکاربەران، هەروەها بازاڕی کاری کرێکارانی کەم کردەوە.

بانکی ناوەندی ڕۆژی دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداری لە ئەگەری زیاتر هەڵئاوسانی دارایی لە ئیسرائیل دا و وتی “لەبەر ڕۆشنایی هەڵاوسانەکانی ئەم دواییەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو، دابەزینی بەهای شیکل مەترسی لەسەر بەرزکردنەوەی ڕێژەی هەڵاوسان لە ئیسرائیل زیادکردووە.

سبەینێ شایستەی وانەبێژان بۆ مانگی نۆ خەرج دەکرێت
پێشت سبەینێ شایستەی وانەبێژان بۆ مانگی نۆ خەرج دەکرێت
دوای ١٧ ڕۆژ لە گیرخواردنیان کرێکارەکان ڕزگار کران
دواتر دوای ١٧ ڕۆژ لە گیرخواردنیان کرێکارەکان ڕزگار کران
ەیوەندیدار