بارستە هەوایەکی سارد گەیشتە عێراق و هەرێم



ئەو بارستە هەوا ساردەی کە کەشناسی پێشبینی کردبوو گەیشتە عێراق و هەرێمی کوردستان، چاوەڕوان دەکرێت پلەکانی گەرما بۆ سفر و ژێر سفر دابەزێت.

بە پێی پێشبینی شارەزایانی کەشناسی، پێشبینی دەکرێت ئەمشەو و سبەی بەیانی پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزێت، و بۆ سفر و ژێر سفر پلە دابەزێت،

بەپێی نەخشەیەک کە بڵاوکراوەتەوە، چاوەڕوان دەکرێت یەکێک لەو پارێزگایانەی کە زۆرترین دابەزین بە خۆیەوە ببینێت، پارێزگای سلێمانی بێت کە پلەی گەرما بگاتە سفر پلەی سەدی.

شایەنی باسە لە هەفتەی ڕابردوودا شەپۆلێکی باران بارین سەرجەم ناوچەکانی عێراق و هەرێمی گرتەوە، لە هەندێک لە پارێزگاکان بەهۆی بارانی بەخووڕەوە لافاو دروست بوو، هاوکات لە هەرێمیش لە هەندێک لە پاریزگاکان بەرزبوونەوەی ئاوو و لافاو دروست بوو، بەداخەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر کەسێک لافاو بردی و گیانی لەدەستدا.

دوای ١٧ ڕۆژ لە گیرخواردنیان کرێکارەکان ڕزگار کران
پێشت دوای ١٧ ڕۆژ لە گیرخواردنیان کرێکارەکان ڕزگار کران
بڕیاری پێدانی دەرماڵە بە خوێندكارانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی درا
دواتر بڕیاری پێدانی دەرماڵە بە خوێندكارانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی درا
ەیوەندیدار