ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی سوپای ئیسرائیل ئاشكراكرا



 

ماوەی زیاتر لە 50 ڕۆژە شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسڕائیل دەستی پێكردووە و میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە نزیکەی هەزار سەرباز و ئەفسەریان برینداربوون.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (هارێتز) کە ئەو ئامارەی لە سەرچاوەیەکی سەربازی ئیسرائیلەوە وەرگرتووە، لەسەرەتای شەڕی ئیسڕائیلەوە لەگەڵ بزووتنەوەی حەمماسی فەلەستینی لە كەرتی غەززە تا ئێستا 1000 سەرباز و ئەفسەری ئیسرائیلی بریندار بوون، كە 202 حاڵەتی باری تەندروستی ناجێگیر و 320 حاڵەتی مامناوەند و نزیکەی 470 حاڵەت، كە بە سوکی برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، 29 لەو سەربازانەی کە بە سەختی برینداربوون، هێشتا لە نەخۆشخانەکان چارەسەری پزیشکی وەردەگرن جگە لە 183 سەرباز، کە بە شێوەیەکی مامناوەند بریندار بوون و 74 کەسیش بە سووکی بریندار بوون.

سوپای ئیسرائیل بە فەرمی دەڵێت: ژمارەی کوژراوانی ئەو کارمەندانەی لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە کوژراون، 392 کەسە، بەڵام بەبێ ئەوەی دیاری بکات، کە چۆن و لە کوێ کوژراون.

قوباد تاڵەبانی: چارەسەر بۆ كەركوك پرنسیپەكانی مام جەلالە
پێشت قوباد تاڵەبانی: چارەسەر بۆ كەركوك پرنسیپەكانی مام جەلالە
كاتی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان دیاریكرا
دواتر كاتی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان دیاریكرا
ەیوەندیدار