حەماس ١١ دیلی ئیسرائیلی ڕادەستی خاچی سوور کرد



لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەی کە کراوە، حەماس ١١ دیلی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە ڕادەستی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور کرد.

لەو بارەیەوە، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە کرد کە ١١ دیلی ئیسرائیلی لە غەززە ڕادەستی بەرپرسانی خاچی سوور کراون بەمەبەستی هێنانەوەیان بۆ ولاتەکەیان.

لەگەڵ ئەم پێشهاتەشدا، لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەی ئاڵوگۆڕی دیل کە لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل هاتووتە ئاراوە، تا ئێستا ٥١ دیلی ئیسرائیلی ئازاد کراون.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، ماجید ئەلئەنساری، لە ڕوونکردنەوەیەکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ئاماژەی بەوە کرد کە لە بەرامبەر ١١ دیلی ئیسرائیلیدا ٣٣ دیلی فەلەستینی لە گرتووخانەکانی ئیسرائیلدا ئازاد دەکرێن.

ئەنساری باسی لەوەشکرد کە ٣٣ دیلەکە سیانیان ژنن و ٣٠ دیکەیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.

پۆلیس بکوژی قوتابییەکەی سێمێلی دەستگیرکرد
پێشت پۆلیس بکوژی قوتابییەکەی سێمێلی دەستگیرکرد
کوێستان محەمەد: زۆرینەی حاڵەتەکانی خۆکوشتن بەهۆی کەسانی دەوروبەرەوە بووە
دواتر کوێستان محەمەد: زۆرینەی حاڵەتەکانی خۆکوشتن بەهۆی کەسانی دەوروبەرەوە بووە
ەیوەندیدار