کوێستان محەمەد: زۆرینەی حاڵەتەکانی خۆکوشتن بەهۆی کەسانی دەوروبەرەوە بووە



وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، توێژینەوەیەکیان لەبارەی هۆکار و چارەسەر و لێکەوتەکانی ڕووداوەکانی خۆ کوشتنەوە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە.

کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، وەزارەتەکەیان خۆی بەبەرپرسیار دەزانێت لەبەرامبەر پاراستنی ئاسایشی تاک و خێزان و کۆمەڵگەدا بۆیە بەردەوام هەوڵی باشترکردنی تاک و خێزانیداوە لەڕووی کۆمەڵایەتی و دەرونی و هەتا ماددیشەوە.

باسی لەوەکرد، سەرەڕای هەوڵەکانیان بەتەواوی سێکتەرەکانی وەزارەتەوە نەتوانراوە تائێستا سنوور بۆ زۆر کارو کردەوە دابنێێن کە بەداخەوە کارەسات و مردنی لێدەکەوێتەوە لەوپێناوەشدا هەولمانداوە لە هەموو شاروشارۆچکەکانی کوردستان دامودەزگامان هەبێت وەک شەڵتەرەکان و چاودێری خێزان و چاودێری منداڵ و بەساڵداچوان و کرێکاران.

دەڵێت، هێشتا نەمانتوانیووە چارەسەر بۆ خۆکوشتن بدۆزینەوە و لەحاڵەتەوە بووە بە دیاردە و لەهەوڵداین بۆ دۆزینەوەی هۆکارەکان و دەستنیشانکردنی چارەسەرەکانی. وتیشی، لەڕووی یاساوە هیچ ماددەیەکی یاسایی نییە سزای ئەوانە بدات خۆیان دەکوژن یاخود هەوڵی خۆ کوشتن دەدەن و هەوڵی خۆکوشتن بە تاوان هەژمار نەکراوە.

باسی لەوەشکرد، زۆرێک لە حاڵەتەکانی خۆکوشتن بەهۆی هاندانەوە بووە لەلایەن دەوروبەری خۆکوژەکەوە، بۆیە بەردەوام هەواڵی خۆ کوشتنی ژنان بەبەردەوامی دەبیستین.

وتیشی، دیاردەی خۆکوشتن کاریگەری و لێکەوتەی خراپی لەسەر خێزان و خانەوادەکان  بەجێ هێشتووە و بۆیە ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیەمان بە گرنگ زانی و هەتا بتوانین سنوورێک بۆ خۆکوشتن دابنێین و بیگەڕێنینەوە بۆ حاڵەت و لەچوارچێوەی دیاردە بیبەینە دەرەوە.

حەماس ١١ دیلی ئیسرائیلی ڕادەستی خاچی سوور کرد
پێشت حەماس ١١ دیلی ئیسرائیلی ڕادەستی خاچی سوور کرد
کارەبا دەربارەی ئەم هیتەرانە ڕوونکردنەوە دەدات: بە قسەی دوکاندارەکان نەخەڵەتێن
دواتر کارەبا دەربارەی ئەم هیتەرانە ڕوونکردنەوە دەدات: بە قسەی دوکاندارەکان نەخەڵەتێن
ەیوەندیدار