کارەبا دەربارەی ئەم هیتەرانە ڕوونکردنەوە دەدات: بە قسەی دوکاندارەکان نەخەڵەتێن



بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی جۆرە هیتەرێك بڵاوکردەوە کە فرۆشیارەکان دەڵێن بە یەك ئەمپێر کارەبا ئیش دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی دەربارەی ئەم هیتەرانە بڵاوکردەوە و دەڵێت: “بە قسەی دوکاندارەکان نەخەڵەتێن”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “چەندین هاووڵاتی پەیوەندییان کرد و پرسیاریان دەکرد، کە دوکاندارەکان ئەم هیتەرانە دەفرۆشن بە کڕیارەکان و دەڵێن کە بە ئەمپێرێك کارەبا کار دەکات، پاشان بەشى تەکنیک لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بەدوادچوونى کرد و دەرکەوت ئەو هیتەران (1000) واتن، واتە (4.5) ئەمپێرن، نەک یەك ئەمپێر”.

روونیشیکردەوە، ئەگەر ئەم هیتەرە لە نمرە یەک ئیش بکات دوو ئەمپێری دەوێت و لە نمرە دوو، ئیش بکات پێنج ئەمپێرى دەوێت.

بە هۆی گرانیی نرخی سووتەمەنییەوە، زۆربەی هاووڵاتییان پەنا دەبەنە بەر هیتەر و سپلیت بۆ خۆگەرمکردنەوە.

کوێستان محەمەد: زۆرینەی حاڵەتەکانی خۆکوشتن بەهۆی کەسانی دەوروبەرەوە بووە
پێشت کوێستان محەمەد: زۆرینەی حاڵەتەکانی خۆکوشتن بەهۆی کەسانی دەوروبەرەوە بووە
سامانە سروشتییەکان دەربارەی هەرزانکردنی نرخی نەوت ڕوونکردنەوە دەدات
دواتر سامانە سروشتییەکان دەربارەی هەرزانکردنی نرخی نەوت ڕوونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار