گووگڵ لەم هەفتەیەدا دەستدەکات بە سڕینەوەی “ئەکاونتە کۆنەکان”



لەم هەفتەیەدا کۆمپانیای گووگڵ سڕینەوەی ئەکاونتە ناچالاکەکانی جیمەیڵ دەستپێدەکات کە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە بەکارنەهێندراون، ئامانج لەم هەنگاوەی گووگڵ ئەوەیە مەترسی بەرکەوتنی ئەکاونتە لەبیرکراوەکان کەمبکاتەوە، چونکە زۆرجار کەمتر پشکنینی ئەمنییان بۆ دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئەمریکی (Axios)، ئەکاونتە نا چالاکەکان زیاتر لە دە هێندە کەمتر لە ئەکاونتە چالاکەکان بەرەوڕووی ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی وەک پشتڕاستکردنەوەی دوو هەنگاوی (two-step verification) دەبنەوە.

گووگڵ ڕایگەیاندووە، “کاتێک ئەکاونتێک کەوتە ژێر مەترسییەوە، دەتوانرێت بۆ هەر شتێک بەکاربهێنرێت لە دزینی ناسنامەوە تا گواستنەوەی ناوەڕۆکی نەخوازراو یان تەنانەت زیانبەخش”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ڕۆژی هەینیەوە، ئەکاونتەکان لەگەڵ ناوەڕۆک و داتاکانیان دەسڕدرێنەوە، ئەگەر لە ماوەی دوو ساڵدا بەکارنەهێندرێن، پێش سڕینەوەی ئەکاونتەکە، گووگڵ ئاگادارکردنەوەکان دەنێرێت بۆ ئیمەیڵ و ئیمەیڵی گەڕانەوەی ئەکاونتەکە (email and recovery email )، هەرکامێکیانی هەبێت.

پاسپۆرتى عێراقى دووەم خراپترین پاسپۆرتی جیهانە
پێشت پاسپۆرتى عێراقى دووەم خراپترین پاسپۆرتی جیهانە
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوە
دواتر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار