پاسپۆرتى عێراقى دووەم خراپترین پاسپۆرتی جیهانە



بەگوێرەی دەرخستەیەک کە بۆ جۆرێتی پاسپۆرتی وڵاتان لە ئەمساڵ ئەنجامدراوە، پاسپۆرتی وڵاتی ئیمارات لەسەر ئاستى وڵاتانى عەرەبى بەهێزترین پاسپۆرتە و عێراقیش پلەى کۆتایی گرتووە و لەسەر ئاستى جیهان تەنها لەپێش ئەفغانستانەوە دێت.

بەپێى دەرخستەی هێنلى بۆ پاسپۆرت ئەوەخراوەتەڕوو، ئیمارات پارێزگارى لە پلەکەى خۆى کردووە و خاوەنى بەهێزترین پاسپۆرتى وڵاتانى عەرەبییە و هەڵگرى پاسپۆرتەکە دەتوانێت سەردانی ١٧٨ دەوڵەت بکات بەبێ وەرگرتنی ڤیزای ئەو دەوڵەتانە.

ئەوەش لەکاتێکدایە لەدوای ئیمارات لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی قەتەر لە پلەى دووەمدا دێت، لەسەر ئاستى جیهانیش لە پلەى ٥٥دایە و،دواى ئەویش کوەیت دێت کە لەسەر ئاستى جیهان پلەى ٥٧ی گرتووە و لەسەر ئاستى وڵاتانى عەرەبیش لە پلەی سێیەمدا دێت.

دواى ئەو سێ وڵاتە عەرەبییە بەحرەین خاوەنى باشترین پاسپۆرتە و هەڵگرانى پاسپۆرتەکە دەتوانن بێ ڤیزا سەردانی ٦٣ وڵات بکەن و سعودییەش لەدوای بەحرەینەوە دێت.

هاوکات، عێراق لەپلەی کۆتاییدا دێت و هەڵگرانى پاسپۆرتى عێراقى بەبێ وەرگرتنی ڤیزا دەتوانن تەنها گەشتی ٢٩ وڵات بکەن. ئەوەش لەکاتێکدایە لەسەر ئاستى جیهان پاسپۆرتی عێراقی لە پلەى ١١٠دایە  و تەنها لە پاسپۆرتى ئەفغانستان باشترە کە لەسەر ئاستى جیهان لە پلەى کۆتاییدایە.

ئەم دەرخستەیە، پاسپۆرتى وڵاتی ئیسپانیاى بە باشترین پاسپۆرت داناوە و لەدوای ئەویش پاسپۆرتی وڵاتانی ئەڵمانیا و سینگاپۆر دێن.

میدیای فەرمی عێراق: مامۆستایانی سلێمانی متمانەیان بەبەغدایە بۆ زامنکردنی مووچەکانیان
پێشت میدیای فەرمی عێراق: مامۆستایانی سلێمانی متمانەیان بەبەغدایە بۆ زامنکردنی مووچەکانیان
گووگڵ لەم هەفتەیەدا دەستدەکات بە سڕینەوەی “ئەکاونتە کۆنەکان”
دواتر گووگڵ لەم هەفتەیەدا دەستدەکات بە سڕینەوەی “ئەکاونتە کۆنەکان”
ەیوەندیدار