ئامادەکاری بۆ سێیەمین خولی ئاڵوگۆڕی دیلەکان دەکرێت



ئیسڕائیل ڕایگەیاند لیستێک لە ناوی بارمتەکانی وەرگرتووە کە بڕیارە دواتر لەلایەن حەماسەوە ئازاد بکرێن، ئەمەش سێهەمین خولی ئازادکردنی بارمتەکانە و لە ڕۆژی سێهەمی ئاگربەستە چوار ڕۆژەییەکەی نێوان ئیسڕائیل و حەماسدا دێت.
ئۆفیسی هەماهەنگیکاری بارمتەکان و بێسەروشوێنبووان وتی بەرپرسانی ئاسایش لیستەکە دەپشکنن و خێزانی بارمتەکان ئاگادار کراونەتەوە.
هاوکات وەزارەتی تەندروستی فەلەستینییەکان وتی شەوی ڕابردوو هێزەکانی ئیسڕائیل لانیکەم شەش فەلەستینییان لە کەناری ڕۆژئاوا کوشتووە.
درەنگانێکی ڕۆژی شەممە حەماس 17 بارمتەی ئازاد کرد، 13 ئیسڕائیلی و چوار تایلەندی. بە ماوەیەکی کورت دوای ئەوە، لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەدا ئیسڕائیل 39 زیندانیکراوی فەلەستینی ئازاد کرد.
بارمتەکان چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی پێشبینی دەکرا ئازاد کران، ئەوەش دوای ئەوەی حەماس ئیسڕائیلی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان، بەرپرسانی ئیسڕائیلیش ئەوەیان ڕەت کردەوە.
نێوەندگرە میسڕ و قەتەڕییەکان توانیویانە ‘ نیگەرانییەکانی ‘ حەماس بگەیەنن و لە کۆتاییدا زیندانییەکان پێش نیوە شەو ئازاد کران.
لە نێو ئەو 13 ئیسڕائیلییەدا کە ئازاد کراون، حەوت منداڵ و شەش ژن هەبوون، زۆربەیان خەڵکی کۆمەڵگە ‘ کیبوتز ‘ ی بێری بوون. تەمەنی منداڵەکان لە نێوان 3 بۆ 16 ساڵدا بوون و ژنەکانیش لە نێوان 18 بۆ 67 ساڵ بوون.
سوپای ئیسڕائیل و دەزگای ئاسایشی شین بێت ئازادکردنی بارمتەکانییان ڕاگەیاند، ئەوەش دوای ئەوەی ئۆفیسی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا وتی ” حکومەت ئەو 17 بارمتەیە لە خۆدەگرێت کە دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە، 13 هاووڵاتی ئیسڕائیلی و چوار هاووڵاتی تایلەندی.”
دواتر ئۆفیسی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل وتی لیستێکی دیکەی بارمتەکانی بە دەست گەیشتووە کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ئازاد بکرێن. بەرپرسانی ئاسایش لیستەکە دەپشکنن و خێزانەکانییان ئاگادار کراونەتەوە.

سەرما دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە
پێشت سەرما دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە
دارایی لیستی مووچەی ئامادەكرد و چاوەڕێی پارەكەی بەغدایە
دواتر دارایی لیستی مووچەی ئامادەكرد و چاوەڕێی پارەكەی بەغدایە
پەیوەندیدار