هونەرمەند تاهیر خەلیلی کۆچی دوایی کرد



ئەمڕۆ یەکشەممە، هونەرمەند تاهیر خەلیلی کە خاوەنی دەیان شاکاری گۆرانی و سروودی شۆڕشگێڕییە، لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

تاھیری خەلیلی ساڵی ١٩٥٦ لە شاری بۆکان لە دایک بووە. لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە عاشقی گۆرانی و موسیقا بووە. گوێ گرتن لە دەنگی ھونەرمەندانێکی وەک محەمەد ماملێ، حەسەن زیرەک بە تایبەت تاھیر تۆفیق، عەلی مەردان و ساڵح دیلان بوو بە ھۆی ئەوەی کە بەرھەمی یەکەمی لە تەمەنی ١٥ ساڵی لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بڵاو بکاتەوە. ئەو بڵاو کردنەوە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو بە ھۆی ئەوەی کە ڕاگەیاندنە کوردیەکانی ئەو کاتی حکومەتی ئێران بۆ چاوپێکەوتن بانگی بکەن، چەند بەرھەمێکیشی لە تەلەفزیۆنی مەھاباد تۆمار کرد کە بریتین لە: دەنگ وڕەنگ، شەوی تاریک و بێ دەنگ، گوڵی مەھاباد، کیژۆڵەی کوردستان.

تاهیر خەلیلی لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا کۆنسێرتێکی لە تەلەفزیۆنی تاران سازکرد و دواتریش بەرهەمەکانی لە تەلەفزیۆن و ڕادیۆ سنە دەنگیان دایەوە.

تاهیر خەلیلی وەك پێشمەرگەیەکیش بەشداری لە خەباتی گەلی کوردستان کرد و لە خاوەنی دەیان گۆرانی و سروودی شۆڕشگێڕییە و بە سروودی لە قەندیلی سەربەرزەوە ناوبانگی زیاتر دەرکرد.

ئەمڕۆش تاهیر خەلیلی بە هۆی جەڵتەوە لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

 

“پاسپۆرت بووەتە بازرگانی”
پێشت “پاسپۆرت بووەتە بازرگانی”
وتەبێژی یەکێتی: خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە بەغدا سیاسییە
دواتر وتەبێژی یەکێتی: خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە بەغدا سیاسییە
ەیوەندیدار