وتەبێژی یەکێتی: خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە بەغدا سیاسییە



وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت بایکۆت کێشەی مامۆستایان چارەسەر ناکات و چوونیشیان بۆ خۆپیشاندان لە بەغدا سیاسییە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ڕووداو باسی لە خۆپیشاندان و بایکۆتی مامۆستایانی ناڕازی کرد لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین.

سەعدی پیرە ڕایگەیاند، بایکۆتکردنی دەوام کێشەی مامۆستایانی ناڕازی چارەسەر ناکات، دەکرێت مووچە چەند مانگێك دوابکەوێت، بەڵام فەوتاندنی خوێندن چارەسەر ناکرێت.

وتەبێژی یەکێتی چوونی مامۆستایانیشی بۆ بەغدا بە “سیاسی” وەسف کرد.

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە، خۆپیشاندانێکی فراوانی مامۆستایان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا بەڕێوەبچێت، بەڵام لە بازگەکانی عێراق ڕێ نەدرا تەواوی مامۆستایان بەرەو بەغدا بچن.

هونەرمەند تاهیر خەلیلی کۆچی دوایی کرد
پێشت هونەرمەند تاهیر خەلیلی کۆچی دوایی کرد
مامۆستایانی ناڕازی گەڕانەوە بۆ هەرێم
دواتر مامۆستایانی ناڕازی گەڕانەوە بۆ هەرێم
ەیوەندیدار