دوو ملیۆن خوێندکار دەرماڵە وەردەگرن



وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، بە مەبەستی دابینکردن و وەرگرتنی بڕە پارەیەکی مانگانە (دەرماڵە) ناوی زیاتر لە دوو ملیۆن خوێندکار و قوتابییان ناردووە بۆ فەرمانگەی تۆماری شایستەکان.

کەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، ناوی زیاتر لە دوو ملیۆن قوتابی و خوێندکار تۆمارکراوە تاوەکو لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بە شێوەی مانگانە بڕێک پارە وەربگرن.

وتیشی، پێداچوونەوە و وردبینی بۆ ناوی خوێندکارەکان کراوە و ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراوە، بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران و قوتابییان بکرێت، کە لە ڕێگەی هەژماری بانکییەوە حەواڵەی بەخێوکەری خوێندکارەکە دەکرێت.

هاوکات لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ بڕێک پارە بە شێوەی مانگانە بۆ قوتابی و خوێندکارانە تەرخانکراوە، بڕە پارەکەش بۆ قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی ٣٠ هەزار دینارە و بۆ خوێندکارانی ناوەندی و ئامادەییش ٥٠ هەزار دینارە.

کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و بەفر دەبارێت
پێشت کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و بەفر دەبارێت
دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی دژ بە مەسرور بارزانی و ئاوات شێخ جەناب تاوتوێ دەکات
دواتر دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی دژ بە مەسرور بارزانی و ئاوات شێخ جەناب تاوتوێ دەکات
ەیوەندیدار