دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی دژ بە مەسرور بارزانی و ئاوات شێخ جەناب تاوتوێ دەکات



لە دانیشتنی دادگای فیدراڵیدا سکاڵایەك تاوتوێ دەکرێت کە لە دژی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی تۆمار کراوە.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، دانیشتنی داگای فیدراڵی بۆ تاوتوێکردنی سکاڵایەك بەڕێوەبچێت کە لەسەر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی تۆمار کراوە.

سکاڵاکە لەلایەن ژمارەیەك فەرمانبەرەوە تۆمار کراوە و تێیدا داوای جێبەجێکردنی یاسای مووچەخۆران و دەستپێکردنەوەی بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران دەکەن.

هاوکات لەگەڵ ئەم دانیشتنە، بڕیارە مامۆستایانی هەرێمی کوردستان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا خۆپیشاندان بکەن و تێیدا داوا بکەن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بدرێت.

دوو ملیۆن خوێندکار دەرماڵە وەردەگرن
پێشت دوو ملیۆن خوێندکار دەرماڵە وەردەگرن
پڕۆژەیەکی کارەبا لە دەربەندیخان جێبەجێدەکرێت
دواتر پڕۆژەیەکی کارەبا لە دەربەندیخان جێبەجێدەکرێت
ەیوەندیدار