بارەگاى لقی سێى پارتى لە کەرکووک دەکرێتەوە



سبەینێ لە ڕێوڕەسمێکدا لە کەرکووک بارەگاى لقى سێى پارتى بە بڕیارى مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دەکرێتەوە.

ئارام ئەحمەد مامە، کارگێری لقی سێی پارتی بە میدیاى پارتى ڕاگەیاند، لەسەر راسپاردەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتى، کە لە ٥ی ئەم مانگە بینیمان، فەرمانی پێکردین وەکو لقی سێ بەپەلە بگەڕێینەوە شاری کەرکووک.

ئارام ئەحمەد مامە، ئاماژەی بەوەکرد، هەر ڕۆژێک دوای بڕیارەکەى سەرۆکى پارتى هاتینە بارەگای لقی سێ و دەستمان بە نۆژەنکردنەوە کرد، هاوکات سبەینێ لە ڕێوڕەسمێکدا دەکرێتەوە و داواکارین لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و کەسوکاری پێشمەرگە و تەواوی خەڵکی شاری کەرکووک بە تێکڕای نەتەوە و ئایینەکان لە مەڕاسیمەکەدا ئامادەببن.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە دواى ڕووداوەکانى ١٦ى ئۆکتۆبەرەوە پارتى سەرجەم بارەگاکانى لە کەرکووک چۆڵکرد و تائێستا نەگەڕاوەتەوە ئەو سنورە.

پڕۆژەیەکی کارەبا لە دەربەندیخان جێبەجێدەکرێت
پێشت پڕۆژەیەکی کارەبا لە دەربەندیخان جێبەجێدەکرێت
بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار دینار پسوڵەی گومرگ ساختەکراوە
دواتر بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار دینار پسوڵەی گومرگ ساختەکراوە
ەیوەندیدار