کەشتییەکی کارگۆ هەڵگری ئیسرائیلی بەئامانج گیرا



لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر کەشتییەکی هەڵگری کارگۆ کە لەلایەن ملیاردێرێکی ئیسرائیلی خاوەنداری دەکرێت، گومان دەکرێت ئەو فڕۆکەیەی کە هێرشەکەی ئەنجامداوە لە جۆری “شاهد ١٣٦”ی ئێرانی بێت.

ماڵپەڕی “ئەی بی سی نیوز” لە زاری بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، کەشتیییەکی هەڵگری کارگۆ کە لەلایەن ملیاردێرێکی ئیسرائیلییەوە خاوەنداری دەکرێت لە زەریای هیندی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە کە گومان دەکرێت ئێرانی بێت بەئمانج گیراوە و زیانی پێگەیەنراوە.

ئەنجامدانی ئەو هێرشە لەکاتێکدایە، کە گواستنەوەی دەریایی جیهانی نیگەرانی و ترسی لزۆری لەسەر دروستبووە ئەوەش لە ئەنجامی جەنگی بەردەوامی نێوان بزوتنەوەی حەماس و  ئیسرائیل، لەهەمانکاتدا هەڕەشەی دروستکردووە لەوەی جەنگەکە بۆ جەنگێکی هەرێمی بەرفراوان سەربکێشێت.

بەرپرسە ئەمریکییەکە باسی لەوەشکردووە، کەشتییەکە ئاڵای ماڵتای ئەوروپی پێوە بووە و گومان دەکرێت لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە جۆری “شاهید ١٣٦”ی ئێرانی هێرشی کرابێت سەر و بەئامانج گیرابێت.

وتیشی، هێرشەکە تەنها زیانی ماددی بە کەشتییەکە گەیاندووە و تیمەکەی سەلامەتن و هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان یان برینداربوون تۆمارنەکراوە.

مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ ئافرەتان دەنێرێت
پێشت مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ ئافرەتان دەنێرێت
پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆڕەک ئاسایی بووەتەوە
دواتر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆڕەک ئاسایی بووەتەوە
ەیوەندیدار