ڕوسیا هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر کیێڤ



لەچوارچێوەی بەردەوامی جەنگی نێون ڕوسیا و ئۆکراینا ڕوسیا لەڕێگەی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا و بەهۆەیەوە ئاگر لە چەند شوێنێک کەوتەوە و بەهۆی ڕوخانی باڵەخانەیەکەوە کەسێک برینداربوو، تیمەکانی فریاکەوتنیش هەوڵی رزگارکردنی دوو هاوڵاتییاندا کە لە ژێر داروپەردودا گیریان خواردبوو.

یەکەی کارگێڕی سەربازی هێزەکانی ئۆکراینا ڕایگەیاند، ڕوسیا لەڕێگەی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشێکی بەرفراوانی کردووەتە سەر شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا دەنگی تەقینەوەی گەورە لە شارەکەدا بیستراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سوپای ئۆکراینا ئاماژەی بەوەکرد، سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی زۆربەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕوسیای لە ئاسماندا تێکشکاندووە و ڕێگەی نەداوە بگەن بە شاری کیێڤ.

ئاژانسی هەواڵی ئەمریکی ناسراو بە ڕۆیتەرز لە زاری چەند بەرپرسێکی ئۆکراینییەوە بڵاویکردەوە، ڕوسیا هێرشێکی بەرفراوانی ئاسمانی کردوەتە سەر ئۆکراینا و تا ئێستاش تەنها حاڵەتێکی برینداربوون تۆمارکراوە.

ڤیتاڵی کلیتشکۆ سەرۆکی شارەوانی کیێڤ ڕایگەیاند، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی کیێڤی پایتەخت لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەی ڕوسیا باڵەخانەیەک ڕووخاوە و بەهۆیەوە دوو ژن لە ژێر داروپەردوی باڵەخانە ڕوخاوەکە گیریان خواردووە و تیمەکانی فریاگوزاری بەمەبەستی ڕزگارکردنیان گەیشتوونەتە شوێنەکە.

هاوکات، جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکراینا لە ٢٤ی شوباتی 2022دەستی پێکرد و ڕوسیا پەلاماری ئۆکراینایدا، یەکێک لە هۆکارەکانی دروستبوونی جەنگ و پەلامارەکانی ڕوسیا داوای بە ئەندامبوونی ئۆکراینابوو لە ناتۆدا. جەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە هەتا ئێستا بەردەوامی هەیە و جگە لە زیانە گیانییەکان زیانێکی گەورە ەب ژێرخانی ئابوری ئۆکراینا گەیشتووە و جەنگەکە کاریگەری لەسەر ئابوری جیهان داناوە و هێشتا ئاسۆیەکی ڕوون بۆ ئاگربەست و کۆتایی هێنان بەجەنگەکە دیار نییە.

سیاسەتەکانی ئەمریکا لەبەرامبەر هێرشی گروپە چەکدارەکان دەگۆرێت
پێشت سیاسەتەکانی ئەمریکا لەبەرامبەر هێرشی گروپە چەکدارەکان دەگۆرێت
هۆشداری لەبارەی ڕێگاکانی گواستنەوەی نەخۆشییەکی ترسناکەوە دەدەرێت
دواتر هۆشداری لەبارەی ڕێگاکانی گواستنەوەی نەخۆشییەکی ترسناکەوە دەدەرێت
ەیوەندیدار