سیاسەتەکانی ئەمریکا لەبەرامبەر هێرشی گروپە چەکدارەکان دەگۆرێت



حکوومەتی ئەمریکا سیاسەت و هەڵوێستەکانی بەرامبەر بە هێرشی گروپە چەکدارەکانی عێراق بۆسەر هێزەکانی گۆڕیووە و کۆتایی بە گفتوگۆی سیاسی هێناوە لەگەڵیاندا و لە ئایندەدا بە جوڵەی خێرا و هێرشی پێچەوانە وەڵامی توندی هێرشەکانی گروپەچەکدارەکان بۆ سەربنکەکانی دەداتەوە.

ڕۆژنامەی “الشرق الاوسط” ڕایگەیاند، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا تێبینی گۆڕانکاری لە مامەڵەی هێزە ئەمریکییەکان دژ بە هێرشی گروپە چەکدارییەکانی عێراق بەدیکراوە، ئەوەش دوای ئەوەی زیاتر لە جارێک بەرپەرچی هێڕشەکانی دایەوە و لە نزیک بنکەی سەربازی “عین الاسد”یش بە چەکی سوک ڕووبەڕوویان بووەتەوە.

بە وتەی چەند دپلۆماتکارێکی ئەمریکی و عێراقی، هێزە ئەمریکییەکان چیتر بە خێرایی و ڕاستەوخۆ بەرپەرچی هێرشی گروپە چەکدارییەکان دەدەنەوە، واتە ئەمریکا وازی لە گفتوگۆ سیاسییەکان هێناوە، کە پێشتر محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی پێ ئاگادار کردەوە.

ئەو دپلۆماتکارانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەمریکا پێداچونەوەیەکی قوڵی بە دۆخێ عێراقدا کردووە پێش ئەوەی بەرپەرچی هێرشەکان بداتەوە، دواتر مۆڵەتی بە هێزە زەمینییەکانی داوە پشت بە پلانی کاریگەر و ڕێگریکەر ببەستن لەدژی هێزە چەکدارەکان کە مەترسییان لەسەر ژیانی سەرباز و هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دروست کردووە.

هاوکات، لەماوەی پێشتردا ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەوان لە عێراقدا دەمێننەوە و هەوڵی سەقامگیری زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەن.

مامۆستایان سبەینێ لە بەغدا چی دەکەن؟
پێشت مامۆستایان سبەینێ لە بەغدا چی دەکەن؟
ڕوسیا هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر کیێڤ
دواتر ڕوسیا هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر کیێڤ
ەیوەندیدار