بە ڤیدیۆ:تۆمەتبارێک بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری سحرو جادو کردن دەستگیر کرا



‎بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری سحرو جادو کردن

ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە،  لەلایەن هێزەکانمانەوە تۆمەتبارێک دەستگیر کرا بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری (سحر و جادو )کردن ,لەکاتی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەچەندین ئافرەتی فریو داوە و دەست درێژی کردۆتە سەریان بۆ مەرامی خوی به كاريانی هێناوە و سودی ماديان لێ وەردەگرێت

‎ڕوونیشکردۆتەوە، بەبریاری دادوەر پشکنین بۆ ماڵەکەشی کراوە ،لەماڵەکەیدا دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر کەلوپەلی جۆراوجۆر و ئەندامی لاشەی ئاژەڵی کێوی دا گیراوە کە بەکاری هێناوە بۆ سحر و جادو کردن،

‎ئاسایسی هەولێر هۆسداری دەدات و دەڵێت، “داوا دەکەین بەتایبەت لە ئافرەتان کەخۆیان بەدور بگرن لەم جۆرە کەسانەو پەنایان بۆ نەبەن و باوەڕیان پێ نەکەن، چونکە ئەم جۆرە کەسانە دەبنە مایەی کێشە و هەڕەشە ،بۆسەر خۆیان و خانەوادەکەشیان.

هەروەها هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە بەوەی کە هەرکەسێک سکاڵای یاسای لەسەری هەیە بەڕێگای دادگا دەتوانێ سکاڵای لەسەر تۆمار بکات.

جێی ئاماژەیە ماوەی چەند مانگێک دەبێت هەڵمەتی دەسگیرکردن و بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانە دەستی پێکردووە کە سەرقاڵی کاری نوشتە و جادوو و دوحاکردنن، تا ئێستاش چەندین کەس دەستگیرکراون و ڕووبەرووی دادگا کراونەتەوە.

لێرەوە ڤیدیۆکە ببینە

رووداوێکی هاتووچۆ 14 قوربانی لێکەوتەوە
پێشت رووداوێکی هاتووچۆ 14 قوربانی لێکەوتەوە
بانکێک بەشێوەی ئەلکترۆنی دۆلار دەفرۆشێت
دواتر بانکێک بەشێوەی ئەلکترۆنی دۆلار دەفرۆشێت
ەیوەندیدار