رووداوێکی هاتووچۆ 14 قوربانی لێکەوتەوە



ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەقامی فڕۆکەخانەی کەرکوک لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک 2 کەس گیانیان لەدەستدا.

بە گوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە، بە هۆیەوە گەنجێکی تەمەن 25 ساڵان و منداڵێکی ساوا گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 12 کەسی دیکەش برینداربوون.

دوا بەدوای گەیشتنی تیمەکانی فریاگوزاری و پۆلیس بریندارەکان گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرن.

تیژڕەوی یەکیکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، خراپی دۆخی ڕێگاو بان و قەڕەبالغی شەقامەکان، هۆکارێکی تری زۆربوونی ڕووداوەکانی هاتووچۆن، هاوکات بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بەردەوام ڕێنمایی هاووڵاتیان دەکات، بە پابەند بوون بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ و کەمکردنەوەی تیژڕەوی لە کاتی شۆفێریکردندا.

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا  قوتابخانەکان ئاگاداردەکاتەوە بۆ کۆبوونەوە
پێشت بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا قوتابخانەکان ئاگاداردەکاتەوە بۆ کۆبوونەوە
بە ڤیدیۆ:تۆمەتبارێک بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری سحرو جادو کردن دەستگیر کرا
دواتر بە ڤیدیۆ:تۆمەتبارێک بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری سحرو جادو کردن دەستگیر کرا
ەیوەندیدار