گۆڕاوێکی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا بڵاودەبێتەوە



ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لەوەی گۆڕاوێکی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا بڵاودەبێتەوە، كە تا ئێستاش هەڕەشە بۆ سەر مرۆڤایەتی.

بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوە تەندروستییەكان، لە ئێستادا 3 جۆری نوێی گۆڕاوی كۆرۆنا (XBB.1.5 و XXB.1.16 و EG.5) هەن، كە جێگەی مەترسین و 6 جۆری دیكەش هەن، كە لە ژێر چاودێریدان، بەبێ ئەوەی بگەنە ئاستی نیگەرانی، بەڵام یەکێک لەو 6 گۆڕاوە (BA.2.86) گەیشتۆتە بەرزترین ئاست لە مەترسییەكاندا.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، ڤایرۆسی کۆڤید-19 وەک جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەردەوام لە سەرانسەری جیهاندا وەک مەترسییەک ماوەتەوە.

ماریا ڤان کێرخۆڤ، پسپۆڕی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، ڤایرۆسی سارس-کۆڤ-٢ لە ئێستادا لە هەموو وڵاتێکدا بڵاودەبێتەوە و هێشتا مەترسی دروست دەکات و وتیشی، “دەبێت وریا بین، چونکە ڤایرۆسەکە بڵاودەبێتەوە و پەرەدەسێنێت و لە گۆڕاندایە”.

ڤان کێرخۆڤ لە سەردەمی پەتای كۆرۆنای ساڵی 2019دا بەڕێوەبەری تەکنیکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ کۆڤید-19 بووە، ئێستاش بە وەکالەت بەڕێوەبەری دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ ئامادەکاری و خۆپاراستن لە پەتاکە.

جگە لە تووشبوون و نەخۆشی توند، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی نیگەرانە لە کاریگەرییە درێژخایەنەکانی ڤایرۆسەکە، کە بە حاڵەتە درێژخایەنەکانی كۆڤید یان دوای كۆڤید ناسراوە.

ڤان کێرخۆڤ پشتڕاستی کردەوە: “بەڵگەمان هەیە، کە کوتان بە ڤاکسینی کۆڤید-19 لە ڕاستیدا مەترسی تووشبوون بە حاڵەتەکانی دوای کۆڤید کەم دەکاتەوە و 13.5 ملیار ڤاکسین دژی کۆڤید-19 لەسەر ئاستی جیهان بەکارهێنراوە”.

وتیشی، “خەڵک دەتوانن لە هەمان کاتدا تووشی ئەنفلۆنزا و سارس-کۆڤ-٢ ببن، بۆیە داوا لە خەڵکی نیوەگۆی باکووری زەوی دەكەم لەگەڵ نزیکبوونەوەی زستاندا کوتانی دژی هەردووکیان بەكاربهێنن”.

كارەبای نیشتمانی كەم بووەوە
پێشت كارەبای نیشتمانی كەم بووەوە
نرخی كارەبای 24 كاتژمێری پریپەید بۆ گەڕەكەكان دیاریكرا
دواتر نرخی كارەبای 24 كاتژمێری پریپەید بۆ گەڕەكەكان دیاریكرا
ەیوەندیدار