تەمەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان درێژكرایەوە



 

پەرلەمانی عێراق بەكۆی دەنگ هەمواری یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پەسەندکرد.

كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ كۆبووەوە و دوای دەنگدان لەسەر دواخستنی بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان، دەنگ درا لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان.

ڕاشیگەیاند، بەكۆی دەنگ بڕیار درا بە پەسەند كردنی پڕۆژەی هەمواری یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق.

بەگوێرەی هەموارەکە، ماوەی کارکردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیاران درێژکراوەتەوە تاوەکو پاش ئەنجامدانی هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی کوردستان.

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق جگە لە هەرێم لە 18ی 12ی 2023 ئەنجام دەدرێت و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش لە 25ی 2ی 2024 ئەنجام دەدرێت.

بارزانی: خشتەی مووچەخۆرانی هەرێم پێشکەش بە حکومەتی فیدڕاڵی کرا
پێشت بارزانی: خشتەی مووچەخۆرانی هەرێم پێشکەش بە حکومەتی فیدڕاڵی کرا
هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دواخرا
دواتر هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دواخرا
ەیوەندیدار