حەماس ناوەڕۆکی ڕێککەوتن و ئاگربەستی لەگەڵ ئیسرائیل ئاشکرا کرد



بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی لەڕاگەیەنراوێکدا ناوەڕۆکی ڕێککەوتن و ڕاگەیاندنی ئاگربەستی کاتی مرۆیی لەگەڵ ئیسرائیلدا بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی بزوتنەوەی حەماس ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ ئئیسرائیل سەبارەت بە ڕاگەیاندبنی ئاگربەستی مەرۆیی بۆماوەی چوار رۆژ گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و ئەوەش بە نێوەندگیری هەریەکە لە میسر و قەتەر ئەنجامدراوە.

لە گرنگترین ئەو خاڵانەی حەماس لەگەڵ ئیسرائیل لەسەری رێککەوتووە بریتییە لە:

یەکەم: وەستاندنی شەڕ لەلایەن هەردوولاوە کۆتاییهێنانی ئیسرائیل بە ئەرکە سەربازییەکانی لە تەواوی ناوچەکانی کەرتی غەززە و جوڵە پێ نەکردنی ئۆتۆمبێل و تانکە سەربازییەکان لەناو غەززەدا.

دووەم: ڕێگەدان بە چوونەژوورەوەی سەدان بارهەڵگر بۆئەوەی یارمەتی و هاوکارییە تەندروستی و خۆراکی و مرۆییەکان بەبێ جیاوازی بگەیەنن بە هەموو ناوچەکانی کەرتی غەززە.

سێیەم: ئازادکردنی ٥٠ دیلی ئیسرائیل لەلایەن حەماسەوە کە لە ژنان و منداڵانی خوار تەمەنی ١٩ ساڵ پاێکدێن لەبەرامبەردا ئیسرائیل ١٥٠ ژن و منداڵی فەلەستینی ئازاد بکات.

چوارەم: کۆتاییهێنان بە جوڵەی فڕۆکەکانی ئیسرائل لە باشووری کەرتی غەززە بۆماوەی چوار ڕۆژ.

پێنجەم: کۆتایی هێنان بە جوڵەی فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە باکوری غەززە ڕۆژانە بۆماوەی شەش کاتژمێر لە کاتژمێر ١٠ی بەیانییوە هەتا کاتژمێر ٤ی ئێوارە.

شەشەم: لەماوەی ئاگربەستەکەدا ئیسرائیل بەڵێن بدات هێرش نەکاتە سەر هیچ کەسێک لە تەواوی ناوچەکانی کەرتی غەززەدا.

حەوتەم: بەڵێندان و دڵنیایدان لە ئازادی هاتووچۆکردنی خەڵک لە باکورەوە بۆباشوور بەدرێژایی شەقامی سەلاحەدین.

لایخۆیەوە نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاهۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، حکومەتی ئیسرائیل دەنگیداوە بە ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی هەندێک لە دەستبەسەرکراوەکان لە غەززە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ئەمریکی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوەکردووەتەوە، لەماوەی چوارڕۆژدا ٥٠ دیل لەلایەن حەماسەوە ئازاد دەکرێن و لەوماوەیەدا جەنگ ڕادەگیرێت.

هاوکات، ئیسرائیل بەڵێنی داوە دوای تەواوبوونی وادەی ئاگربەستی نێوانیان بەردەوامبێت لە جەنگ دژی بزوتنەوەی حەماس هەتا کۆتاییان پێ دەهێنێت.

حکومەتی عێراق بۆردومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی ئیدانە دەکات
پێشت حکومەتی عێراق بۆردومانەکانی ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی ئیدانە دەکات
 عوناب، ئەو خۆراکەی یەک دنیا سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە
دواتر  عوناب، ئەو خۆراکەی یەک دنیا سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە
ەیوەندیدار