عوناب، ئەو خۆراکەی یەک دنیا سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە



عوناب؛ سنجە، سنجەی، سنجوو، سرینچک، ژاگە، ژووژەسوورە، شیلان، لاس، دەلیقیشی پێدەوترێت، بەری دارێکی دڕکاویە تا شەش باڵ، باڵا دەکات بەرەکەی لە زەیتون دەچێت.

عوناب کۆمەڵێک مادەی خۆراکی بەرفراوان لەخۆدەگرێت، سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە، گرنگترینیان بریتین لە:

ڕێکخستنی سوڕی خوێن لە جەستەدا

عوناب دەوڵەمەندە بە ئاسن و فسفۆر، ئەمەش وا دەکات ببێتە هۆکارێکی بەشداربوو لە بەرهەمهێنانی خانە نوێیەکانی خوێن و خواردنی سوودی زۆری هەیە لە حاڵەتەکانی کەمخوێنیدا.

 

باشترکردنی تەندروستی ئێسک

خواردنی بەردەوامی هۆکارە بۆ دەستکەوتنی سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی وەک کالیسیۆم و فسفۆر و ئاسن، یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی ئێسکەکان و بەهێز کردن و تەندروستمانەوەیان،

بە تایبەتی گرنگە بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی پووکانەوەی ئێسک بوون، یەکێک لە سوودەکانی عوناب ئەوەیە کە یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشییە و هەر نەخۆشییەکی تر کە کاریگەری لەسەر ئێسکەکان هەبێت.

بەرزکردنەوەی تەندروستی سیستمی بەرگری لەش

عوناب یارمەتی بەرزکردنەوەی سیستمی بەرگری لەش دەدات بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانەکان بەتایبەت ڤیتامین A و ڤیتامین C.

دژە ئۆکسێنەرەکان ڕێگری لە زۆرێک لەو نەخۆشیانە دەکەن کە تووشی مرۆڤ دەبن.

بە تایبەتی ڤیتامین سی یارمەتی بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی خڕۆکە سپییەکانی خوێن دەدات کە یەکەم هێڵی بەرگری لەش پێکدەهێنن.

 

دابەزاندنی کێشی زیادە

بەهۆی کەمی کالۆری تیایدا و ڕێژەیەکی بەرزی پڕۆتین و ڕیشاڵ، یەکێک لە سوودەکانی عوناب یارمەتی بەرزکردنەوەی هەستی تێربوونە و بەم شێوەیە ڕێگری دەکات لە خواردنی بڕێکی زۆر خۆراکی زیانبەخش لەنێوان ژەمەکاندا.

 

دژە شێرپەنجە

هەرچەندە ئەم بابەتە هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، بەڵام ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەندێک لێکۆڵینەوە ئەرێنی بوون و ئاماژە بەوە دەکەن کە عوناب توانای بێلایەنکردنی ئەو کارتێکەرانە هەیە کە بەرپرسن لە شێرپەنجە و بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان.

هەروەها تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەری عوناب وا دەکات گرنگ بن لە ڕێگریکردن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی دیکەی وەک نەخۆشییەکانی دڵ.

 

فشار و دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە و خەو باشتر دەکات

زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە، ئەو کەسانەی بەدەست دڵەڕاوکێی درێژخایەن دەناڵێنن ئامۆژگاری دەکرێن کە ڕۆژانە چەند دەنکێک عوناب بخۆن بۆ ئەوەی دۆخی بەردەوامی دڵەڕاوکێیان کەم بکەنەوە.

بەهۆی کاریگەری ئارامکەرەوەی عوناب لەسەر دەمارەکان، یەکێک لە سوودەکانی ئەوەیە کە یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە بەدەست کەمخەویەوە دەناڵێنن.

 

باشترکردنی کرداری هەرس

خواردنی عوناب بەگشتی کاریگەری ئەرێنی لەسەر پرۆسەی هەرسکردن هەیە، بەهۆی بەرزی ڕێژەی ڕیشاڵی خۆراکی تیایدا.

بۆیە خواردنی عوناب بە شێوەیەکی ڕێکوپێک یارمەتی ڕێکخستنی هەرسکردن دەدات و ڕێگری لە قەبزی و گرژبوونی ڕیخۆڵە و ئاوسانی دەکات و ڕۆڵی هەیە لە پاراستنی جەستە لە شێرپەنجەی قۆڵۆن و کۆم.

 

بۆ پێست باشە

بەزۆری شەربەتی عوناب بە شێوەیەکی سەرەکی بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە حاڵەتەکانی هەوکردن و نەخۆشییەکانی پێست، وەک: ئەکزیما، زیپکە، سەدەف.

 

یەکێک لە سودەکانی عوناب ئەوەیە کە ڕەنگە یارمەتی کۆنترۆڵکردنی ئەو حاڵەتانەی پێست بدات کە لە سەرەوە باسمان کرد، هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی چرچ و لۆچی و باشترکردنی دەرکەوتنی شوێنەوارەکان بدات.

 

گەشەکردنی قژ

دەرکەوتووە کە زەیتی عوناب توانای گەشەکردنی قژی هەیە کاتێک لە پێستی سەر بدرت و بە بەردەوامی مەساجی پێبکرێت، ئەمەش وا دەکات قژەکە درێژتر و بەهێزتر بێت لە پێشووتر.

 

باشترکردنی تەندروستی هێلکەدان

دەرکەوتووە کە عوناب توانای ڕێگریکردن لە کیسی هێلکەدانیان هەیە.

کاریگەرییەکەی هاوشێوەی حەبی کۆنتڕۆڵی منداڵبوونە، کە بە شێوەیەکی باو بۆ ڕێگریکردن لە کیسی منداڵدان و هێلکەدان بەکاردەهێنرێت.

بەهای خۆراکی عوناب

هەندێک کەس پێیان باشە عوناب بە وشککراوەی بخۆن، هەندێکی تر حەزیان لێیە بەتازەیی وەک میوەیەک بیخۆن.

لە هەر ١٠٠ گرام عونابدا:

79 کالۆری

77.86 گرام، ئاو

1.2 گرامپرۆتینەکان

0.2 گرام چەوری

20.23 گرام کاربۆهیدرات

21 میلیگرام کالیسیۆم

0.48 میلیگرام ئاسن

10 میلیگرام مەگنیسیۆم

23 میلیگرام فسفۆر

250 میلیگرام پۆتاسیۆم

3 میلیگرام سۆدیۆم

0.05 میلیگرام زینک

69 میلیگرام ڤیتامین سی

0.08  میلیگرام ڤیتامین B6

40  یەکە ڤیتامین A

 

هۆشداری

سەرەڕای سوودە تەندروستییەکانی عوناب، بەڵام تاڕادەیەک مەترسیدارە بۆ تووشبووانی شەکرە، چونکە هەندێک جۆری کاربۆهیدراتی ئاڵۆزی تێدایە کە ڕەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی شەکری خوێنیان هەبێت.

هەرچەندەبەرهەمێکی تەواو سەلامەتە، بەڵام ڕەنگە هەندێک کەس تووشی هەستیاری تایبەت ببن پێی، کە حاڵەتێکی دەگمەنە، زیادەڕۆییکردنیش لەخواردنیدا لەوانەیە ببێتە هۆی:

کێشەکانی کۆئەندامی هەرس.

سەر گێژخواردن.

حەماس ناوەڕۆکی ڕێککەوتن و ئاگربەستی لەگەڵ ئیسرائیل ئاشکرا کرد
پێشت حەماس ناوەڕۆکی ڕێککەوتن و ئاگربەستی لەگەڵ ئیسرائیل ئاشکرا کرد
سودانی ڕەزامەندە بە ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم
دواتر سودانی ڕەزامەندە بە ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم
ەیوەندیدار