سودانی ڕەزامەندە بە ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم

  • 3,661 بینین

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی نووسراوێک کە ئاڕاستەی ئه‌میندارێتى گشتى په‌رله‌مانى عێراقی کردووە، داوادەکات حكومه‌تى هه‌رێم هه‌موو زانیارییه‌ك له ‌باره‌ى ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه‌ بدات به‌ حكومه‌تى عێراق.

به‌ گوێره‌ى نووسراوێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به‌ژماره‌ ٣٠٠٢ كه‌ ئاراسته‌ى ئه‌میندارێكى گشتى په‌رله‌مانى عێراقى كردووه‌ ئاماژه‌كراوه‌ به ‌دابینكردنى ڕاسته‌وخۆى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه‌.

نوسراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كه‌ واژۆى عه‌لى ڕزوقى اللامى، به‌رپرسى نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقى له‌سه‌ره‌ دوو خاڵ له‌خۆده‌گرێت، هاوکات له‌خاڵى یه‌كه‌مدا ده‌ڵێت، “دەبێت حكومه‌تى هەرێمى كوردستان لیستی مووچەخۆران‌ و زانیاریی ته‌واوى فەرمانبەران بۆ حكومه‌تى عێراق بنێرێت، تاوه‌كو به‌شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ و له‌ ڕێگه‌ى هه‌ژمارى بانكیه‌وه‌ مووچه‌كانیان دابین بكرێت”.

له‌خاڵى دووه‌می نووسراوەکەدا هاتووه‌، “لە ‌چوارچێوه‌ى یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق به ‌گوێره‌ى ئه‌و یاسایه‌ى له‌په‌رله‌مان ده‌رچووه‌، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ جێبه‌جێده‌كرێت له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنى ئه‌و پابه‌ندیانه‌ى له‌ ئه‌ستۆى حكومه‌تى هه‌رێمدایه‌ به‌گوێره‌ى ڕاپۆرته‌كانى چاودێرى دارایی هه‌رێم‌ و به‌غدا”.

نوسراوەکەی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له‌ كاتێكدایه‌، ڕۆژى ٢ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، ١٢٠ په‌رله‌مانتار له‌ په‌رله‌مانى عێراق واژۆیان كۆكرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ دابین بكرێت له‌ڕێگه‌ى هه‌ژمارى بانكیه‌وه‌ هاوشێوه‌ى فه‌رمانبه‌رانى دیكه‌ى عێراق.

 عوناب، ئەو خۆراکەی یەک دنیا سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە
پێشت  عوناب، ئەو خۆراکەی یەک دنیا سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە
هەڕەشەی داخستنی مەرزی پەروێزخان دەکرێت
دواتر هەڕەشەی داخستنی مەرزی پەروێزخان دەکرێت
پەیوەندیدار