دوای بەفربارین، شەپۆلێکی سەرما ڕووی لە باکووری کوردستان کردووە



دوای بەفربارینێکی زۆر شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە ڕووی لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئەردەخان، دێرسم و قەرسی باکووری کوردستان کردووە.

بە هۆی ئەو شەپۆلە سەرمایە، بەشێک لە ڕێگەکان و بەستوویەتی و شۆفێران تووشی ئاستەنگی هاتوچۆ بوون و لە دۆخێکی ئەستەمدا شۆفیری دەکەن.

تیمەکانی ڕێگەوبان و شارەوانی لە زۆربەی ناوچەکان بە مەبەستی خاوێن کردنەوەی ڕێگەکان و یارمەتیدانی شۆفێران ئامادە بوون.

لە ناوچەی خلێسکانی بەفری پالاندۆکەن لە ئەرزەڕۆم، ئەستوورایی بەفر گەیشتە ٥٥ سانتیمەتر.

شەپۆلە سەرماکە لە شاری ئەردەخانیش کاریگەر بوو و لە بەرزاییەکانیشدا بەفر بارین هەر بەردەوام بووە.

لە گوندەکان و چیاکانی ئاگریش بەفرێکی زۆر کەوت و چیای سوبحان لە نێوان وان و بەدلیس سپی پۆش بوو.

لە دێرسمیش ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ڕاگیرابوون، جامەکانیان بە تەواوی بەستوویەتی.

بەشێک لە شۆفێرانی بارهەڵگرەکان بە هۆی خراپبوونی دۆخی ڕێگەکان ناچاربوون بوەستن و شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە بچووکەکانیش کاتێکی سەختیان بەڕێ کرد.

لە شارۆچکەی ساریکامیش سەر بە پارێزگای قەرس سەرما کاریگەر بوو و بووە هۆی بەستەڵەک و سەهۆڵبەندان.

 

نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێشت نرخی دۆلار بەرزبووەوە
خانەنشینان: ماوەی ٩ ساڵە داوای مافەکانمان لە حکومەتی هەرێم دەکەین
دواتر خانەنشینان: ماوەی ٩ ساڵە داوای مافەکانمان لە حکومەتی هەرێم دەکەین
ەیوەندیدار