خانەنشینان: ماوەی ٩ ساڵە داوای مافەکانمان لە حکومەتی هەرێم دەکەین



وتەبێژی یەکێتی خانەنشینان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حکومەتی عێراقی ١٠ ساڵ پێش ئێستا یاساییەکی دەرکرد بۆ یەکسانکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد، “حکومەتی هەرێم بڕیارەکەی جێبەجێنەکردووە، بۆیە داواکارییەکانمان دەبەینە بەغدا”.

سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتی خانەنشینان ڕایگەیاند، ساڵێک تێپەڕیووە بەسەر یاسای خانەنشینی بڕیاری ژمارە ٢١٢ ساڵی ٢٠٢٢ ی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، سەبارەت بە پابەندکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی ژمارە ٩ ساڵی ٢٠١٤ یەکگرتووی خانەنشینی تایبەت بە کەمکردنەوەی مووچەی خانەنشینی پلە باڵاکان و  زیادکردنی پلە نزمەکان، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ وەڵامێکی ئەرێنی نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ دواجار پەیاممان بۆ بەڕێزان سەرۆکی هەرێم و وەزیری دارایی ڕادەگەینین، کە دەستهەڵبگرن لە سەرپێچیکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، هەروەها یاسای ژمارە ٩ لە بەرژەوەندی خانەنشینان جێبەجێبکەن، چونکە وەڵامنەدانەوەتان بێ ڕێزییە بەرامبەر خانەنشینان و ڕەنج و ماندووبوونی چەندین ساڵەیان، ئێمە ماوەی زیاتر لە ٩ ساڵە داوای جێبەجێکردنی ئەم یاسایە دەکەین، چونکە نابێت خانەنشینان بکرێنە قوربانی ململانێکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

سادق عوسمان ئەوەشی خستەڕوو، بێباکی و خەمساردی حکومەتی هەرێم بەرامبەر مووچەخۆران و چین و توێژە جیاوازەکان، هۆکاری داواکردنی گواستنەوەی مووچەکانیانە بۆ سەر بەغدا، هەرچەندە لە بنەڕتدا ئەمە جێگای داخە.

هاوکات وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان ڕایگەیاند، ماوەی هەفتەیەک دەدەین بە حکومەتی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی لەلایەن حکومەتی ناوەندی بەرامبەر حکومەتی هەرێم دەگرینەبەر.

 

دوای بەفربارین، شەپۆلێکی سەرما ڕووی لە باکووری کوردستان کردووە
پێشت دوای بەفربارین، شەپۆلێکی سەرما ڕووی لە باکووری کوردستان کردووە
لەبارەی پێوەری ئاوی ماڵانەوە هۆشداری دەدرێت
دواتر لەبارەی پێوەری ئاوی ماڵانەوە هۆشداری دەدرێت
ەیوەندیدار