وەزیری دارایی عێراق هەڵویستی خۆی لەبارەی ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد



پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت: ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆبووەتەوە پێی راگەیاندووە کە تا ئێستا حکومەتی هەرێم هەماهەنگ نەبووە لەو پابەندیانەی لەسەرێتی و لەئاشکرا کردنی ئەو داتایانەی لایەتی، هەرچـەندە وەفدە جیاجیاکانی حکومەتی هەرێم هەموو ئامادەیەکیان پیشاندا بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتن و داواکاریەکانی بەغدا.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: ئەمڕۆ بەمەبەستی بەدواداچون لە کێشە داراییەکانی حکومەتی هەریمی کوردستان و دواکەوتنی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم ،چاومان کەوت بە بەڕێز (تەیف سامی )وەزیری دارایی حکومەتی عێراق، دۆخی خراپی موچەخۆرانی هەرێممان بۆڕوونکردەوە ،کە بەهۆی بایکۆتی مامۆستایان تەواوی کەرتی پەروەردە و ئایندەی منداڵ و نەوەکانی داهاتوو لەمەترسییدایە، باسمان لەهەموو ئەو گرفتانە کرد کە بەهۆی بێ مووچەیەوە دروست بووە”.

دەشڵێت:” دوای ئەو روونکردنەوانە وەزیری دارایی پێی ڕاگەیاندووە تا ئێستا حکومەتی هەرێم هەماهەنگ نەبووە لەو پابەندیانەی لەسەرێتی و لەئاشکرا کردنی ئەو داتایانەی لایەتی، هەرچـەندە وەفدە جیاجیاکانی حکومەتی هەرێم هەموو ئامادەیەکیان پیشاندا بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتن و داواکاریەکانی بەغدا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ۷۰۰ ملیارەی کە ماوە لە ماوەی داهاتوودا دەنێردێت بۆ حکومەتی هەرێم، بەڵام بۆ دوای ئەو قۆناغە جارێکی تر پێویستی بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە بۆ ئەوەی ئەم قەرزە ۷۰۰ ملیارە بەردەوام بێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەبەوەشدەکات، کە تاکە چارەسەر هەمواری یاسایی بوجەیە و ئەویش لە ساڵی تازەوە دەکرێت. تاکو ئەو کاتەش گرنگە حکومەتی هەرێم دەستپێشخەری بکات بۆ ڕێکەوتنێکی سیاسی بۆ ئەوەی قەرزەکان بەردەوام بێت و موچەی فەرمانبەران زامن بکرێت.

بارانباراین دەستپێدەکاتەوە
پێشت بارانباراین دەستپێدەکاتەوە
سبەینێ کێ دەچێتە شوێنی حەلبوسی؟
دواتر سبەینێ کێ دەچێتە شوێنی حەلبوسی؟
پەیوەندیدار