بارانباراین دەستپێدەکاتەوە



ئەمڕۆ چوارشەممە، شارەزایەکی کەشناسی سەبارەت بە پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ ڕۆژانی ئایندە ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە، هاوکات بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کاریگەری بارستەھەوای سارد لە ماوەی شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بە ڕێژەیەکی بەرچاو نزمبوونەوە، لە سەرجەم ناوچە شاخاویەکان بۆ سفر و ژێر سفری سەدی دابەزی.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاریگەریەکانی لە ئەمڕۆوە کەمدەبێتەوە و سبەینێ پێنجشەمە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور لە ئەنجامی ھاتنی ھەوری بەرز لە دەریای ناوەڕاستەوە، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ ٢ تا ٤ پلە بەرزدەبێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت.

ئاراس جەبار، ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی کاریگەری دۆخی ناسەقامگیری کەش و ھەوا کاتە جیاوازەکانی سبەی لەناوچە جیاجیاکانی باکوری سعودیە و باشور و باشوری رۆژھەڵاتی عێراق بارانبارین دەستپێدەکاتەوە بە شێوەی چالاکبوونی ھەورە بروسکە، تاوە تەرزە و بارانی بەھێز کە لەھەندێ ناوچەدا ئەگەری دروستبوونی لافاویش دەبێت.

سوپای ئەمریکا بۆردوومانی لە عێراق ئەنجامدا
پێشت سوپای ئەمریکا بۆردوومانی لە عێراق ئەنجامدا
وەزیری دارایی عێراق هەڵویستی خۆی لەبارەی ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد
دواتر وەزیری دارایی عێراق هەڵویستی خۆی لەبارەی ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد
ەیوەندیدار