گەشتیارێك بە 30 كارتی بانكییەوە دەستگیركرا



لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا گەشتیارێك بە 30 كارتی بانكییەوە لەلایەن تیمەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانییەوە دەستگیركرا.

وتەتەبێژی دەستەی خاڵە سنورییەکانی عێراق رایگەیاند، گەشتیارێکی عێراقی 30 کارتی بانکی لە نێو کەلوپەلەکانی حەشاردابو و لە کاتی پشکنینی لەلایەن تیمەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئاشکرا بو و لە ئێستاشدا دەستگیرکراوە.

عەلائەدین قەیسی، وتەبێژی دەستەی خاڵە سنوورییەکانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، تیمەکانی ئاسایشی نیشتمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا گەشتیارێکی عێراقییان دەستگیرکرد، کە 30 کارتی بانکی پێبووە و ویستوویەتی گەشتی دەرەوەی وڵات بكات.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو گەشتیارە كارتەكانی لەناو کەلوپەلی دیکەدا حەشارداوە و لە کاتی پشکنینیش ئاشكرای نەكردوون، بەڵام تیمەکانی ئاسایشی نیشتمانی دۆزیاننەوە.

وتەبێژی دەستەی خاڵە سنوورییەکانی عێراق ئاشكراشی كردووە، لە ئێستادا گەشتیارەکە ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی فڕۆکەخانە کراوە بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتە بەر.

دوابەدوای ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی دۆلار، سیستمی كارتی بانكی ڕاگەیەنرا، كە گەشتیاران دەتوانن پارەی دیناری تێ‌ بكەن و لەو ولاتەی گەشتی بۆ دەكەن بە دۆلار وەریبگرنەوە و لەبەرامبەر هەر 132 هەزار دینار 100 دۆلار وەردەگرن و ئەوەش بۆتە هۆی قۆستنەوەی لەلایەن هەندێك كەس بەمەبەستی قازانج و دەستكەوتنی پارەیەكی زۆر، كە دواتر ئەو دۆلارە هەرزانانەی دەستیان كەوتووە لە بازاڕدا بە نرخی بەزر، كە نزیكەی 160 هەزار دینارە دەیفرۆشنەوە.

 

لە یەك ڕۆژدا ٢٥ تووشبووی شێرپەنجە لە سلێمانی تۆماركرا
پێشت لە یەك ڕۆژدا ٢٥ تووشبووی شێرپەنجە لە سلێمانی تۆماركرا
چین شەمەندەفەرێكی بەخێرایی فڕۆكە دروست كرد
دواتر چین شەمەندەفەرێكی بەخێرایی فڕۆكە دروست كرد
ەیوەندیدار