لە یەك ڕۆژدا ٢٥ تووشبووی شێرپەنجە لە سلێمانی تۆماركرا



نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی ئاماری ڕۆژێكی تووشبووانی شێرپەنجە بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كە ٢٦٤ نەخۆش كیمیاییان وەرگرتووە.

نەخۆشخانەی هیوا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرەڕای ئەو هەموو گرفتە داراییانەی، كە هەیە، بەڵام هێشتا توانیومانە خزمەتگوزاریەكان لە ئاستێكی باڵادا بێت و هیوادارین ئەم خزمەتانە بەردەوام بێت و پشتیوانی هەموو لایەك هەبێت و گرفتە داراسیەكان نەبێتە هۆی لاوازبوونی خزمەتگوزاریەكانمان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە.

سەبارەت بە ئامارەكانی ئەمڕۆ ٢١ی ١١ی ٢٠٢٣، نەخۆشخانەی هیوا ڕوونی كردۆتەوە، ٢٥ نەخۆشی تازە تۆمار كراون و ١١٧٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەیان كردوە و ٤٣٢٠ پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر بۆ نەخۆش ئەنجام دراوە و ١٦٤ نەخۆش پشكنینی تیشك و سۆنەر و ئیكۆیان بۆ كراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ٢٦٤ نەخۆش كیمیاییان وەرگرتوە و هەروەها ٧١٥ نەخۆش چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە و ١٠٥ نەخۆش لە بەشی فریاكەوتنی خێرا داغڵ بوون.

ئاشكراشی كردووە، ٤٥٣ نەخۆش لە قاوشە جیاجیاكانی نەخۆشخانە داغڵ كراون و چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە.

 

حكومەتی عێراق مامەڵەی زێڕ و مۆبایل و ئۆتۆمبێلی كرد بە دینار
پێشت حكومەتی عێراق مامەڵەی زێڕ و مۆبایل و ئۆتۆمبێلی كرد بە دینار
گەشتیارێك بە 30 كارتی بانكییەوە دەستگیركرا
دواتر گەشتیارێك بە 30 كارتی بانكییەوە دەستگیركرا
ەیوەندیدار