پەرلەمان كاتی هەڵبژاردنی شوێنگرەوەی حەلبوسی دیاریكرد



دوابەدوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بۆ كۆتایی هێنان بە ئەندامێتی سەرۆكی پەرلەمان و دوورخستنەوەی لە پۆستەكەی، پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دەنگدان بە هەڵبژاردنی شوێنگرەوەی محەمەد حەلبوسی دیاریكرد.

پەرلەمانی عێراق بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی سبەینێ چوار شەممەی بڵاوكردەوە، كە لە دوو بڕگە پێكهاتووە و تایبەتە بە دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان و دەنگدان لەسەر پڕۆژەی هەمواری یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ ئەمیندارێتی پەرلەمانی عێراق فەرمانێکی بە واژۆی موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان بڵاوکردەوە، کە تێیدا کۆتایی بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی هێنراوە.

مەندەلاوی، کە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانە، دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوەدەبات تا هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ‌ بۆ پەرلەمان.

بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بۆ یادی شەهیدانی یەكێتی بڵاوکردەوە
پێشت بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بۆ یادی شەهیدانی یەكێتی بڵاوکردەوە
سوككردنی مامۆستا… سوككردنی هەموو بەهاكان
دواتر سوككردنی مامۆستا… سوككردنی هەموو بەهاكان
ەیوەندیدار