“لە ماوەی ساڵێک زیاتر لە ٥ هەزار منداڵی کچ گرێبەستی هاوسەرگیریان بۆ کراوە”.



د.مونا یاقۆ، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کردنەوەی بەشی منداڵانی لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و ئامارەکانی یونیسێفی بۆ منداڵان ڕاگەیاند.

سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەکرد: “بەشی منداڵان لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بە هاوکاری یونیسێف دەکەینەوە، لە ڕێگەی داتابەیسێکەوە منداڵان بە پێی ئاستی خوێندن، کۆمەڵایەتی و تەندروستی دابەشدەکەین، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحوکمییەکانی دیکەش بۆ پاراستنی مافی منداڵان کاردەکەین و گرنگی بەو منداڵانە دەدەین کە لە چاکسازییەکان لەگەڵ دایکیاندان”.

د.مونا یاقۆ، ئامارەکانی یونیسێفی تایبەت بە عێراق ڕاگەیاند و وتی: ”  ٩ لە کۆی ١٠ منداڵ بێبەشن لە خوێندن، ٪٧ منداڵانی تەمەن ٥ بۆ ١٧ ساڵان کاردەکەن، عێراق لە پلەی ١٥٤ دایە لە کۆی ١٥٦ وڵات کە جیاوازی لە نێوان ڕەگەزی منداڵ دەکات”.

وتیشی: “بە پێی ئامارەکانی دادگا یەک لە کۆی چوار کچی منداڵ هاوسەرگیری دەکات، لە ماوەی ساڵێک ٥ هەزار و ١٢٩ کچی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ گرێبەستی هاوسەرگیریان بۆ کراوە”.

هاوکات پاراستنی منداڵان لە ڕووی یاساییەوە وەک پێویست نییە لە هەرێمی کوردستان، رۆژانە توندوتیژی و دەستدرێژییەکان بۆ سەر منداڵان ڕوو لە زیادبوونن، لە کاتێکدا منداڵان بە چینێکی لاوازی کۆمەڵگە دادەنرێن و بەرکەوتەی زیاتری زیانەکان دەبن.

ڕۆژی جیهانی پاراستنی مافی منداڵان دەکەوێتە ٢٠ تشرینی دووەم، پاش ڕاگەیاندنی جاڕنامەی مافی منداڵان لە ساڵی ١٩٥٤، ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی جیهانی پاراستنی مافی منداڵان دیاریکراوە.

 

 

 

 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: تا ئێستا عێراق نەوتی سپی بۆ هەرێم نەناردووە
پێشت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: تا ئێستا عێراق نەوتی سپی بۆ هەرێم نەناردووە
مەندەلاوی کۆتایی بە ئەندامێتی حەلبوسی هێنا
دواتر مەندەلاوی کۆتایی بە ئەندامێتی حەلبوسی هێنا
ەیوەندیدار