مەندەلاوی کۆتایی بە ئەندامێتی حەلبوسی هێنا



مەندەلاوی بە واژۆی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، فەرمانی کۆتاییهێنان بە ئەندامیتی محەمەد حەلبوسی دەرکرد.

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی نوێنەران فەرمانێکی بە واژۆی موحسین مەندەلاوی بڵاوکردەوە کە تێیدا کۆتایی بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی هێنراوە، حەلبوسی تا هەفتەیەك لەمەوبەرسەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بوو.

مەندەلاوی کە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانە، دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەبات و فەرمانەکەشی بە ناوی سەرۆکەوە واژۆ کردووە.

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا کەسێك لە پێکهاتەی سوننە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرێت.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی حەلبوسی دەرکرد کە تۆمەتبار بوو بە ساختەکردنی بەڵگەنامەیەکی تایبەت بە دەستلەکارکێشانەوەی لەیس دلێمی، پەرلەمانتاری سوننەکان.

“لە ماوەی ساڵێک زیاتر لە ٥ هەزار منداڵی کچ گرێبەستی هاوسەرگیریان بۆ کراوە”.
پێشت “لە ماوەی ساڵێک زیاتر لە ٥ هەزار منداڵی کچ گرێبەستی هاوسەرگیریان بۆ کراوە”.
نانى سپى دەبێتەهۆی توشبوون بە شێرپەنجەى کۆڵۆن و ڕیخۆڵە
دواتر نانى سپى دەبێتەهۆی توشبوون بە شێرپەنجەى کۆڵۆن و ڕیخۆڵە
ەیوەندیدار