یاسین مەحمود: سەرۆكی حكومەت پلانی باشی هەیە بۆ گەشەکردنی کەرتی وەبەرھێنان



وتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پلانی باشی هەیە بۆ گەشەکردنی کەرتی وەبەرھێنان و دەشڵێت: پێداچوونەوە بە ھەندێ خاڵدا دەکرێت و سەرۆکی حکومەت جەخت لەسەر ڕاکێشانی وەبەرھێنانی بیانی دەکاتەوە.

یاسین مەحمود ڕەشید، وتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر جەخت لەسەر ڕاکێشانی وەبەرھێنانی بیانی دەکاتەوە بۆ ئەوەی بێن لە ھەرێمی کوردستان وەبەرھێنان بکەن، سەرۆکی حکومەت خۆی پێداچوونەوە بەو خاڵانەدا دەکات، کە کاریگەرییان ھەیە لەسەر ھاتنی وەبەرھێنەری بیانی بۆ ھەرێمی کوردستان و پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت.

ڕاشیگەیاندووە، دەمانەوێ وەبەرھێنەران لە وڵاتانی دیکە و ناوچەکانی دیکەی عێراق بێنە ھەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرھێنان، بۆ ئەو مەبەستە ئاسانکاری بۆ ھاتنی وەبەرھێنەری بیانی دەکرێت.

وتیشی، “ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکرێت پڕۆژەی ستراتیژی لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی وەبەرھێنەران لە ھەموو لایەکەوە ڕوو لە ھەرێمی کوردستان بکەن، بەتایبەتی بەگوێرەی ئەو پلانەی ھەیە لەلایەن دەستەی گەشتوگوزارەوە بەشێک لە بودجەی عێراق لە ڕێگەی کەرتی وەبەرھێنانەوە دێتە ھەرێمی کوردستان”.

 

بەهۆی لافاوەوە لە هەولێر هاووڵاتییەک خنکا
پێشت بەهۆی لافاوەوە لە هەولێر هاووڵاتییەک خنکا
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی مووچەی فەرمانبەران سزایەکی سیاسییە بۆ کورد
دواتر قوباد تاڵەبانی: دواخستنی مووچەی فەرمانبەران سزایەکی سیاسییە بۆ کورد
ەیوەندیدار