بەهۆی لافاوەوە لە هەولێر هاووڵاتییەک خنکا



کەمێک لەمەوبەر بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردەوە، لە ئاکامی بەرزبوونەوەی ئاو لە گوندی شێخەڵاتی سەر بە قەزای مەخمور هاووڵاتییەک خنکا.

بەرگری شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو هاووڵاتییە پیشەی شوانی بووە و لە ئاکامی بەرزبوونەوەی ئاو لە گوندی شێخەلات لە دەڤەری مەلا قەرە سەربە قەزای مەخمور مەڕەکانی ئاو بردوویەتی، خۆشی بۆ ڕزگارکردنی ڕنە مەڕەکەی کەوتۆتە ناو ئاوەوە و خنکاوە، لە ئێستاشدا تیمەکان لە شوێنی ڕووداوەکەن و گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوامە.

شایەنی باسە لە ئێوارەی دوێنێوە شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە و لە زۆرێک لە پاریزگاکانی هەرێم بووە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و لە هەندێک ناوچە لافاو دروست بوو.

هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
پێشت هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
یاسین مەحمود: سەرۆكی حكومەت پلانی باشی هەیە بۆ گەشەکردنی کەرتی وەبەرھێنان
دواتر یاسین مەحمود: سەرۆكی حكومەت پلانی باشی هەیە بۆ گەشەکردنی کەرتی وەبەرھێنان
ەیوەندیدار