محەمەد حاجی مەحمود: ٧٠٪ی كێشەكانی هەرێم یەكێتی و پارتین



سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لایەنە کوردستانییەکان چەند لە یەکدی نزیک بن، هێندە بۆ کورد و بۆ خۆشیان باشە و دەشڵێت: “٧٠٪ی كێشەكانی هەرێم یەكێتی و پارتین و هەر بەهەمان ڕێژەش باشكردن و بەرەوپێشبردنی هەر ئەوانن”.

محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە کاتی بەشداریکردنی لە چوارەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس ٢٠٢٣)، لە زانکۆی ئەمەریکی – دهۆک، ڕایگەیاند، “ئەم کۆڕبەندە و هەموو کۆڕ و کۆبوونەوەیەک، گرنگن و بە دڵنیاییەوە بێ سوود نابن بەتایبەتی بۆ كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان.

لەبارەی پەیوەندیی نێوان حزبەكان وتی، “لایەنە کوردستانییەکان چەند لە یەکدی نزیک بن، هێندە بۆ کورد و بۆ خۆشیان باشە”.

سەبارەت بە پەیامی سەرۆكی هەرێم بۆ پتەوكردنی پەیوەندی لایەەنە كوردستانییەكان و بەتایبەت یەكێتی و پارتی و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان وتی، “سەرۆكی هەرێم و یەكێتی و پارتیش باش دەزانن ٧٠٪ی كێشەكانی هەرێم ئەو دوو حزبەن و هەر بەهەمان ڕێژەش باشكردن و بەرەوپێشبردنی هەر ئەوانن”.

 

سودانی بۆ دەستلەكاركێشانەوەی سێ‌ وەزیرەكەی حەلبوسی بڕیاریدا
پێشت سودانی بۆ دەستلەكاركێشانەوەی سێ‌ وەزیرەكەی حەلبوسی بڕیاریدا
کێشەکانی کۆرەک چارەسەر دەکرێن
دواتر کێشەکانی کۆرەک چارەسەر دەکرێن
ەیوەندیدار