دەزگای مین بۆ هاووڵاتییان: بە هۆی بارانەوە شوێنی مینەکان دەگۆڕێن و دەستکارییان مەکەن



دەزگای مین هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە بە هۆی ئەو شەپۆلی بارانەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئەگەری هاتنەخوارەوەی مین بۆ سەر ڕێگە و ئاوەدانییەکان هەیە، بۆیە داوا دەکات لە کاتی بینینی مین و تەقەمەنی تیمەکانیان ئاگادار بکەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای گشتی کاروباری مین ڕایگەیاند، بەهۆی دابارینی ئەو بارانە زۆر و بەخوڕەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئەگەری هاتنەخوارەوە یان غلۆربوونەوەی مین بۆ سەر ڕێگاکان و ناو ئاوەدانی زۆرە، ساڵانە بەهۆی باران بارینەوە مین لە شوێنی خۆیان دەجوڵێن و مەترسی زۆر بۆ سەر گیانی هاووڵاتییان دروست دەکەن.

داواشی لە هاووڵاتییان کرد لە کاتی بینینی مین یان پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی یان هەر شتێکی نامۆدا دەستکاریان نەکەن و پەیوەندی بە ژمارە (١٨٢) هێڵی گەرمی دەزگای مینەوە بکەن

ئەوەشی خستەڕوو کە تیمەکانیان لە ئامادەباشیدان بۆ گەیشتنە شوێنەکە و چارەسەر و لابردنی مەترسییەکان.

لە دوێنی شەوەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە چەندین ناوچە لافاو هەستاوە، کەشناسیش پێشبینی دەکات شەپۆلەکە تا سبەینی سێشەممە بەردەوام بێت.

به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار به‌رزبوه‌وه‌
پێشت به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار به‌رزبوه‌وه‌
نێچیرڤان بارزانی: مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی زۆر خراپدان
دواتر نێچیرڤان بارزانی: مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی زۆر خراپدان
ەیوەندیدار