سوودانی لەبارەی مووچەی سێ مانگی هەرێم ڕوونکردنەوەیدا



مەریوان قەرەنی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی یەكشەممە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی كۆبووینەوە و گفتوگۆمان لەبارەی چەند پرسێكی گرنگ كرد سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

محەمەد شیاع سوودانی لەبارەی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ و بەردەوامبوون لەسەر ناردنی قەرزی سێ مانگ بە مەریوان قەرەنی ڕاگەیاندووە، بڕیاردان لەسەر بەردەوامبوون لە ناردنی بڕی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ سێ مانگی دیكەش جگە لەو سێ مانگەی بڕیاری لێ دراوە، لە دەست ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە و لە دەستی ئەوان نییە.

هەروەها وتویەتی، ئەو پارەیەی لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای بودجە دیاریكرابوو تا بۆ هەرێمی كوردستانی بنێرن زۆر كەمترە لە پێویستیی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە، تەنانەت ئەو ٧٠٠ ملیار دینارەشی دیاریكراوە، هێشتا كەمترە لەو پارەیەی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە پێویستیەتی.

هاوکات محەمەد شیاع سودانی جەختی كردەوە، كە لایەنەكانی راسپاردووە و تا ڕۆژی ١ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بەشی سێیەمی ئەو ٧٠٠ ملیار دینارە دەنێرن كە پێشتر بڕیاری ناردنیان دابوو.

بەرگری شارستانی عێراق: دوو هەزار و ٥١٧ بینا مەترسی ڕووخانیان لەسەرە
پێشت بەرگری شارستانی عێراق: دوو هەزار و ٥١٧ بینا مەترسی ڕووخانیان لەسەرە
مەسرور بارزانی: پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی عێراق جێگەی نیگەرانین
دواتر مەسرور بارزانی: پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی عێراق جێگەی نیگەرانین
پەیوەندیدار