شارەوانی سلێمانی بۆ ڕێگری لە لافاو ئامادەکاری کردووە



بارانێکی بەخوڕ لە شەوی ڕابردووەوە لە سنووری شاری سلێمانی دەستیپێکردووە، هاوکات ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک دەبێت شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی گرتووەتەوە، ماوەی دوو ڕۆژە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات.

مەحمود محەمەد، لێپرسراوی بەشی ئاوەڕۆ لە شارەوانی سلێمانی سەبارەت بە ئامادەکارییەکانیان لە ئەگەری دروستبوونی لافاو و کۆبوونەوەی ئاو لە ناو سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، “هەموو بەشە پەیوەندیدارەکانی شارەوانی سلێمانی لە ئامادەباشیدان، چەند تیمێک دروستکراوە بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوشی شاری سلێمانی، خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ کێشە و گرفتێک دروست نەبووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” ساڵانە لە مانگی ٩ ەوە لەلایەن سەرجەم تیمەکانەوە دەستدەکرێت بە هەڵمەتێکی بەرفراوان بەمەبەستی پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و دەرچەکانی شاری سلێمانی، پاش هۆشدارییەکانی کەشناسی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەڵمەتەکانمان چڕتر کردووەتەوە، سەردانی ئەو شوێنانەمان کردووە کە مەترسی کۆبوونەوەی ئاو یاخود دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆی هەیە”.

لێپرسراوی بەشی ئاوەڕۆ لە شارەوانی سلێمانی داوای لە هاووڵاتیان کرد هاوکاری تیمەکانبن، ئێستا تیمەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و ڕۆژانە بە ناو شاری سلێمانی دەگەڕێن.

 

شه‌پۆلێكی بە خوڕی بارانبارین هه‌رێمی کوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌
پێشت شه‌پۆلێكی بە خوڕی بارانبارین هه‌رێمی کوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌
کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە دھۆک بەڕێوە دەچێت
دواتر کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە دھۆک بەڕێوە دەچێت
ەیوەندیدار