هێزە ئەمنییەکانی ئێران مامۆستایەکی ئایینییان لە بۆکان دەستبەسەر کرد



هێزە ئەمنییەکان مامۆستا حەسەن فەتحییان لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرد کە پێشتریش لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا زیندانیکرابوو.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ڕۆژی شەممە، مامۆستا حەسەن فەتحی خزرلەک، چالاکی مەزهەبی و پێش نوێژی مزگەوتی گوندی قازڵیانی بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
ڕوونیشیکردەوە کە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی لەو بوارەدا بە بێ ئاکام ماوەتەوە.

مامۆستا حەسەن فەتحی خزرلەک کە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی “ژین، ژیان، ئازادی”ی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و پاش دوو مانگ بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

 

کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە دھۆک بەڕێوە دەچێت
پێشت کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە دھۆک بەڕێوە دەچێت
“ئیسڕائیل چەکی فسفۆری سپی لە کەرتی غەززە بەکارهێناوە”
دواتر “ئیسڕائیل چەکی فسفۆری سپی لە کەرتی غەززە بەکارهێناوە”
ەیوەندیدار